ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە ئەوقاف

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف بە گرێبەست.
 
پێنجشەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی، رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف بە شێوەی گرێبەست."
 
گوتیشی: "ئەو مامۆستایانەی سەر بە ئەوقاف ژمارەیان 105 مامۆستایە و لە 20 قوتابخانەی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان وانە دەڵێنەوە، دامەزراندنیشیان بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف دەبێت."
 
لەبارەی وادەی بەگرێبەست کردنیان نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، "لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە رێکارەکانی بە گرێبەست کردنیان دەکرێت و بە زووترین کات سەرجەم رێکارەکانیان تەواو دەکرێت."
 
ئەو مامۆستایانە ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی وانەبێژ لە 20 قوتابخانەی ئایینی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وانە دەڵێنەوە و پێشتر وەزارەتەکە بە نووسراوێك داوای كردبوو كە هاوشێوەی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردە و خوێندنی باڵا بكرێنە گرێیەست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی بۆ لایەنەکان: وەرن هاوبەش بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێیە "بە رکابەرەکانمان دەڵێم پێویستە ئەوانیش بێن و هاوبەش بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان".