دوو هاوژین لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

03-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری حاجیاوە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ژن و پیاوێکی بەتەمەندا کێشا و بەو هۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، رابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 9:00ـی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ لە حاجیاوە خۆی بە دوو کەسدا کێشاوە کە هاوژین بوون. پیاوەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە". 
 
حاجیاوا یەکێکە لە شارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کە نزیکەی 13 کیلۆمەتر لە شاری رانییەوە دوورە.
 
رابەر حەسەن دەڵێت، "پیاوەکە تەمەنی 68 ساڵ و ژنەکەش 64 ساڵ بووە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی: "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و بەگوێرەی مادەی 24 لە یاساکانی هاتووچۆ لە بنکەی پۆلیس راگیراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوام دەبێت."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوللەتیف لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو داوای لە د. عەلی قەرەداخی کرد دیبەیتی لەگەڵدا بکات.

د. عەلی قەرەداخی: هەندێک لەوانەی بانگەشەی سەلەفی دەکەن قسەکانی نەتانیاهوو دووبارە دەکەنەوە

د. عەلی قەرەداخی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان بە راگەیێندراوێک وەڵامی د. عەبدوللەتیف سەلەفی دایەوە، کە لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو داوای لێکرد هەڤپەیڤینی لەگەڵدا بکات و دەڵێت، "هەندێک لەوانەی بانگەشەی سەلەفی دەکەن، هێرش دەکەنە سەر موجاهیدە گیانفیداکان لە غەززە و شوێنەکانی دیکە و بە لادان لە بیروباوەڕ وەسفیان دەکەن و گوتەکانی زایۆنییەکان و نەتەنیاهوو دووبارە دەکەنەوە."