لقی دهۆکی کۆمیسیۆن: بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن چوار فیلتەرمان جێبەجێ کرد

22-10-2024
مالیک محەممەد
کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدانی دهۆک. وێنە: هونەر رەشید - رووداو
کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدانی دهۆک. وێنە: هونەر رەشید - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتووترین هەڵبژاردنی چەندین ساڵی رابردوو بووە، چونکە "کۆمیسیۆن چەندین فیلتەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ساختەکاری دانابوو."
 
رۆژی سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024 خالید عەباس، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی بەشداربوونی لە بووڵتەنی کاژێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "کۆمیسیۆن چەندین فیلتەری بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان دانابوو، ئەوەش لەپێناو پاک و بێگەرد بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و دڵنیاکردنەوەی حیزب و لایەنەکان لە نەبوونی ساختەکاری تێیدا."
 
خالید عەباس گوتی، "گرنگترین فیلتەر کارتی بایۆمەتری بوو، کە هەموو زانیارییەکانی دەنگدەری تێدایە. فیلتەری دووەم ئەوە بوو کە کەسی دەنگدەر بەبێ پەنجەمۆر نەیدەتوانی دەنگ بدات، جگە لە ژمارەیەکی دیاریکراو لەلایەن کۆمیسیۆنەوە. فیلتەری سێیەمیش ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و گشت چاودێران بوو لە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان. هەرچی فیلتەری چوارەمە دانانی کامێراکانی چاودێری بوو لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان."
 
سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو کۆمپانیایەی ئێمە ئامێرەکانمان لێ کڕیوە، کۆمپانیایەکی کۆریای باشوورە و ئامێری دەنگدانی بۆ چەندین وڵاتی دیکەی جیهان دابینکردووە. پڕۆگرامکردنی ئەو ئامێرانە تەنیا لای ئەو کۆمپانیایەیە و لەکاتی پرۆگرامکردنیان تیمێکی تایبەتی یونامی ئامادەبووە."
 
خالید عەباس هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتووترین 10 هەڵبژاردنی رابردووی ئەزموونی خۆی پێناسە کرد و گوتی، "جگە لە سەرکەوتووییەکەی، لەم هەڵبژاردنەدا کێشەکان زۆر کەم بوون. بە دڵنیاییەوە هەمیشە حیزبە دۆڕاوەکان لە دوای هەڵبژاردن گلەیی دەکەن و کۆمیسیۆن تۆمەتبار دەکەن، ئەوەش شتێکی ئاساییە و یەکەمجار نییە رووبدات."
 
رۆژی 18ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و لە 20ـی هەمان مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە