پارێزگاری هەولێر: دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق رێگری لە دروستکردنی ئیفراز چوار دەکەن

07-08-2024
مالیک محەممەد
ئومێد خۆشناو قسە بۆ رۆژنامەنووسان دەکات
ئومێد خۆشناو قسە بۆ رۆژنامەنووسان دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا کۆمپانیایەک لە دروستکردنی شکستی هێنا؛ سندووقی قەرزی سعودی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار جێبەجێ دەکات.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 7ـی ئابی 2024)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وەڵامی پەیامنێری رووداو سەبارەت بە داهاتووی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار رایگەیاند، لەگەڵ سندووقی قەرزی سعودی تاوتوێی دروستکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواریان کردووە؛ سندووقەکە ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە دەربڕیوە و چاوەڕێی رەزامەندیی حکومەتی عێراق دەکەن.
 
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تاوتوێی پرسەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق کرا؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی خۆی دەربڕی، بەڵام هێشتا دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق بەربەست لەبەردەم پڕۆژەکەدا دروست دەکەن و ناهێڵن دەستی پێبکرێت."
 
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە؛ ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە؛ ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە