رووداو دیجیتاڵ
دادگەیەکی ئەمریکی، ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران بە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکا لە شاری بەغدا تاوانبار دەکات، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، عیسا کاملی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "وەزارەتەکەمان هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرگری و پاراستنی ئەو هاووڵاتییەمان کە ناوی محەممەد رەزا نوورییە، دەخاتەگەڕ."
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو، حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی بە پلەی نەقیب تۆمەتبارە بە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە عێراق لە ساڵی 2022.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس، دادگەی فیدراڵی مەنهاتن لە نیویۆرک تۆمەتباربوونی بەناوی محەممەد رەزا نووری، ئەفسەر لە سوپای پاسداران پشتڕاستکردووەتەوە و سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپاندووە، کە دەکرێت سزاکەی بۆ لەسێدارەدان قورس بکرێت.
دادگەکە رایگەیاندووە، محەممەد رەزا نووری تەمەن 36 ساڵ، بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی ستیڤن ترویل لە عێراق دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دادگەی مانهاتن دەستی کەوتوون، ستیڤن ترویل، لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ