24 کاژێرە دارستانی شاخەکانی ناحیەی سکتان دەسووتێ

04-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شەوی رابردووەوە، ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی سکتانی سەر بە قەزای کۆیە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: ئاگرەکە لە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدایە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیان پێناگات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئابی 2024، شاخەوان سکتانی، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوێنێ شەوەوە ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی سکتان کەوتووەتەوە و دەیان دۆنم دارستان و پووش و پاوانی ناوچەکەی سووتاندووە".
 
گوتیشی، "ئاگرەکە لە گوندی گردەشێری سەر بە ناحیەی بێتواتە دروستبووە و تەشەنەی سەندووە؛ تاوەکو گەیشتووەتە ناوچە شاخاوییەکان".
 
هاونیشتمانیانی ناحیەکە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان. شاخەوان سکتانی دەڵێت، "ئاگرەکە لە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدایە و هێزەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بگەنە شوێنەکە، بۆیە بە ناچاری هاونیشتمانیان لە دوێنێ شەوەوە بەبێ راوەستان هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن".
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە