گوتەبێژی سوودانی بۆ رووداو: پاسەوانی سنوور لە ئامادەیی تەواودان

07-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەدوای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی دوێنێی سووریا، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ئامادەیی تەواودان.
 
ئەمڕۆ هەینی، 7ـی ئاداری 2025، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا لە ئامادەیی تەواودان و سنوورەکانمان بەتەواوی پارێزراون."
 
سەباح نوعمان دەڵێت: "هێڵەکانی پشتەوەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور کە سوپا و حەشدی شەعبین، بە هەمان شێوە لەوپەری ئامادەییدان و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەکن لەسەر سنوورەکانمان."
 
عێراق لەگەڵ سووریا 618 کیلۆمەتر سنووری هەیە. گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە "رۆژانە بە درۆن چاودێری تەواوی سنوورەکانمان دەکەین و لەم دۆخەشدا یەکەکانی پاسەوانی سنوور بە شەو و رۆژ بە سنوورەکاندا دەسوڕێنەوە."
 
ئێوارەی دوێنێ تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای سووریا، شەڕ و رووبەرووبوونەوەی تووند لەنێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە رژێمی پێشووی سووریا روویدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

کۆمیسیۆنی عێراق بۆ رووداو: پێنج هاوپەیمانیى نوێ تۆمارکراون

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ماوەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانییەکانى هەڵبژاردنی بۆ 20ـی ئایار درێژکردەوە. بەگوتەى بەرپرسێکى ئەو کۆمیسیۆنە تێکڕاى هاوپەیمانییەکان گەیشتوونەتە 12 هاوپەیمانى، کە پێنجیان نوێن.