وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نزیکین لە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تەبەق

01-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، تووشبوون بە نەخۆشیی تەبەق کەمبووەتەوە و نزیکن لە کۆنترۆڵکردنی. دەشڵێت، ڤاکسین، دەرمان و گەنبڕ بەخۆڕایی بەسەر ئاژەڵداران دا دابەش دەکەن.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 1ـی ئایاری 2025) محەممەد خوزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تووشبوون بە نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵان دا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و نزیکین کۆنترۆڵکردنی."
 
محەممەد خوزاعی دەڵێت، "زیاتر لە 7000 هەزار ئاژەڵی تووشبوو تۆمارکراون، کە لەو ژمارەیەش زیاتر لە 500ـیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەمە ئاماری کۆتایی نییە و دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی نەخۆشییەکە، ئاماری کۆتایی بڵاودەکەینەوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "ڤاکسین، دەرمان و گەنبڕ (موعەقەم) بەخۆڕایی بەسەر ئاژەڵداراندا دابەش دەکەین. لیژنەکانیشمان بە شەو و رۆژ بەدەم ئەو ئاژەڵدارانەوە دەڕۆن، کە ئاژەڵی تووشبوویان هەیە."
 
تەبەق نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، تووشی ئاژەڵە سمدارە دوولەتەکان دەبێت و ژێر سمی ئاژەڵەکە بریندار دەکات. 
 
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، نەخۆشیی تەبەق خێراترین نەخۆشیی ڤایرۆسییە بۆ بڵاوبوونەوە لەنێو ئاژەڵاندا. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسی ئەوە دەکات، "ئەو نەخۆشییە بەزۆری تووشی گامێش دەبێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە."
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، زیاتر لە 16 ملیۆن و 400 هەزار مەڕ؛ ملیۆنێک و 300 هەزار بزن؛ ملیۆنێک و 800 هەزار مانگا؛ 462 هەزار گامێش و زیاتر لە 200 هەزار وشتر لە عێراق هەن.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەڵقەیەک لە دەستی ژنێکدا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

نووسینگەى مافى مرۆڤى بەسرە بۆ رووداو: 27 ژن و مێرد لەسەر گۆڕینەوەى هاوژین دەستگیر کراون

بەرپرسى نووسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى بەسرە رایگەیاند، "27 ژن و مێرد لەو پارێزگایە دەستگیر کراون، ئەوەش بە تۆمەتى گۆڕینەوەى هاوژینەکانیان، دۆسیەکەش لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ و دادگەکانەوە لێکۆڵینەوەى تێدا دەکرێت."