وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە 36 هەزار لوبنانی لە وڵاتەکەمان دەمێننەوە

10-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەشێکی ئەو لوبنانییانەی لەدوای شەڕەوە پەنایان بۆ عێراق هێناوە، عێراقیان جێهێشووە، بەڵام بەگشتی زیاتر لە 36 هەزاریان تائێستا لە پارێزگاکانی عێراق ماونەتەوە.
 
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە 20ـی ئەیلوولی ئەم ساڵەوە تاوەکو 3ـی ئەم مانگە، 48 هەزار و 341 لوبنانی لە رێگەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوونەتە عێراق. 11 هەزار و 444 کەسیان گەڕاونەتەوە و 36 هەزار و 897 کەسیان لە عێراق ماونەتەوە."
 
بەگوتەی میقداد میری، "لوبنانییەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، کەرکووک، هەولێر، سلێمانی و بەشێکیشیان لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوونەتەوە عێراق".
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی لوبنانییە هاتووەکان لە رێگەی فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە لە 20ـی ئەیلوول تاوەکو 3ـی ئەم مانگە، بەم شێوەیە بووە:
 
فڕۆکەخانەی بەغدا؛ 11 هەزار 387 کەس
فڕۆکەخانەی نەجەف؛ 5 هەزار و 138 کەس
فڕۆکەخانەی بەسرە؛ 298 کەس
فڕۆکەخانەی کەرکووک؛ 2 کەس
فڕۆکەخانەی هەولێر؛ 2 هەزار و 198 کەس
فڕۆکەخانەی سلێمانی؛ 43 کەس
دەروازە سنوورییەکان؛ 17 هەزار و 831 کەس
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، "لوبنانییەکان بەسەر هەریەکە لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف، بەغدا، بەسرە، بابل، واست، دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا دابەشبوون." 
 
رۆژی 08-10-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ملیار دیناری بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تەرخانکرد بۆ هاوکاریکردنی ئەو لوبنانییانەی روویان لە عێراق کردووە.
 
بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی، 1.3 ملیۆن لوبنانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.