رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، ساڵی پار زیاتر لە 21 هەزار تۆن کەرەستە و کاڵای هاوردە لە دەروازەکەیان دا دەستی بەسەردا گیراوە و بەشێکیان لەنێوبراون.
پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، کامی کەمال، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 21 هەزار تۆن کەرەستە و کاڵا کە لە وڵاتانەوە هاوردەکرابوون، لە دەروازەکەیاندا دەستیان بەسەردا گیراوە، چونکە لهگهڵ رێنماییهكانى حكومهتى ههرێمى كوردستان نەدەگونجان.
کامی کەمال گوتی: "بەشێکی زۆری ئەو کاڵا و کەرەستانە دەگەڕێندرانەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی هاوردەکرابوون، بەڵام هەندێکیشیان بەهۆی ئەوەی مەترسیداربوون بۆ سەر ژیانی مرۆڤ، هەر لە دەروازەکەدا دەستی بەسەردا دەگیرا و لەنێو دەبران."
بە گوتەی کامی کەمال، دیارترین ئەو کاڵا و کەرەستانەی کە دەستیان بەسەرداگیراوە یان لەنێوبراون بریتیی بوون لە، دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ڤێتەرنەری، کشتوکاڵی، خۆراک و هەروەها كهرهستهى بیناسازی.
سەبارەت بە زیاد و کەمبوونی کاڵا دەستبەسەرداگیراوەکان بەراورد بە پێشتر، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، گوتی "جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئاماری پار و پێراردا نییە، ئەوەی پار چەند تۆنێک زیاترە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ