دوو هاونیشتمانی لە سنووری هەولێر لە ئاودا خنکان

02-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەلەمێک لە قەزای خەبات بە خێراییەکی زۆر لە هاونیشتمانییەک دەدات و دەخنکێت. لە گوندێکی سەر بە هەریریش تەرمی هاونیشتمانییەک بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024 موقەدەم زانا نامیق، ئەفسەری بنکەی بەرگریی شارستانیی خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاونیشتمانییەک بەلەمەکەی بە خێراییەکی زۆر بەنێو زێی گەورەدا سووڕاندووەتەوە و لە مێرمنداڵێکی داوە. مێرمنداڵەکە ژێرئاو کەوتووە و خنکاوە."
 
موقەدەم زانا نامیق گوتیشی، "مێرمنداڵەکە تەمەنی 15 ساڵە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە."
 
هەر ئەمڕۆ عەقید عەبدولقادر دڵشاد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی شەقڵاوە بە رووداوی گوت، "کاژێر 04:45 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی لەلایەن دانیشتوانی گوندی تاڵەجاڕی سەر بە هەریر لە خنکان ئاگادارکراینەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری مەلەوانان توانرا تەرمی مێرمنداڵێک بەناوی محەممەد بەختیار رەزاق، تەمەن 16 ساڵ لە چەمی شێخ توراب دەربهێننەوە."
 
ساڵانە لە وەرزی هاویندا هاونیشتمانیان و گەشتیاران سەردانی چەم و رووبارەکان دەکەن و بەوهۆیەوە خنکان بەراورد بە وەرزەکانی دیکە زیاتر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە