سەعید جەیاشی: شیاندنەوەی 10 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعش تەواو بووە

22-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێک لە راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 10 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعش کە پێشتر لە کەمپی هۆل بوون، شیاندنەوەیان تەواو بووە و گەڕێندراونەتەوە پارێزگاکانی خۆیان.
 
ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025 سەعید جەیاشی، راوێژکاری کاروباری ستراتیژی لە راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێستا زیاتر لە 14 هەزار عێراقی لەنێو کەمپی هۆڵدان."
 
جەیاشی گوتیشی، "تاوەکو ئێستا نزیکەی 15 هەزار کەس لەو کەمپەوە بۆ کەمپی شیاندنەوەی جەدعە لە نەینەوا گەڕێندراونەتەوە."
 
بە گوتەی ئەو راوێژکارەی راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، "نزیکەی 10 هەزار کەس شیاندنەوەیان تەواو بووە و گەڕێندراونەتەوە پارێزگاکانی خۆیان. ئێستاش نزیکەی 5 هەزاری دیکە لەنێو کامپەکەدا شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت."
 
وەک سەعید جەیاشی دەڵێت، شیاندنەوەکە لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە بەڕێوەدەچێت؛ پڕۆسەکەش بە شێوەیەکی گشتی شیاندنەوەی دەروونی و بەرەنگاربوونەوەی هزری پەڕگیرییە.
 
لەبارەی کاریگەریی شیاندنەوەکە، جەیاشی باسی لەوە کرد، "پڕۆسەی شیاندنەوەی ئەو کەسوکارانەی داعش سوودێکی زۆری هەبووە و کاتێک لە کەمپەکە براونەتە دەرەوە، گۆڕانکاریی زۆر بەرچاو بەسەر هزر و بیرکردنەوەیان هاتووە."
 
راوێژکاری کاروباری ستراتیژی لە راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "ئامانجمانە لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی خێزانە عێراقییەکانی نێو کەمپەکە بگەڕێنینەوە و تێکەڵی کۆمەڵگەیان بکەینەوە."
 
کەمپی هۆل دەکەوێتە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکراتدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چاورچێوەی هاوئاهەنگی

شیعەکان دەستبەردارى هەموارى یاسای هەڵبژاردن دەبن و بە فرەلیستى بەشداردەبن

پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەسەر هەمووارى یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێککەوتن. بۆیە یاساکە وەک خۆى دەمێنێتەوە. لایەنە شیعەکان بە سێ بۆ چوار هاوپەیمانى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی داهاتوودا بەشداری دەکەن کە رێکارەکانى لە مانگى نیسانەوە دەستپێدەکەن.