وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا: عێراق کار بۆ چەسپاندنی رۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا دەکات

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیای گوت، پێویستە هاوکاری سووریاییەکان بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتەکەیان.
 
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا و شێوازی پەرەپێدانییان بەتایبەتی لە بواری ئەمنی تاوتوێکران".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی رۆڵی ئیتاڵیای لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و ناتۆ کردووە و گوتوویەتی، عێراق هەمیشە ئامادەیە بەهاوکاری دۆستەکانی کار بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بکات.
 
سوودانی ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە هاوکاری سووریاییەکان بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان بەبێ پێشێلکردنی سەروەری و یەکگرتوویی خاکی وڵاتەکە، عێراقیش دۆخی سووریا هەڵدەسەنگێنێت لەپێناو بڕیاردانی دروست و پێویست لەسەر رووداو و پێشهاتەکان.
 
وەزیری بەرگری ئیتاڵیاش لای خۆیەوە سڵاوی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای گەیاندووەتە سوودانی و خواستی میلۆنی بۆ سەردانیکردنی سوودانی بۆ ئیتاڵیا خستووەتەڕوو.
 
گویدۆ کرۆزیتۆ گوتوویەتی، "وڵاتەکەمان خواستی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق هەیە، ئەوەش لە سۆنگەی هاوکاری و هاوبەشییە بەردەوامەکانی هەردوولا و ئامادەیی بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە، چونکە عێراق کار بۆ چەسپاندنی رۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا دەکات".
 
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.
 
پرۆفایلی گویدۆ کرۆزێتۆ:
 
- تەمەنی 61 ساڵە
- لە ئۆکتۆبەری 2022ـوەوە تائێستا وەزیری بەرگریی ئیتاڵیایە.
- کانوونی یەکەمی 2012 تاوەکو نیسانی 2013 سەرۆکی پارتی برایانی ئیتاڵیا بووە.
- لە ئاداری 2018 تاوەکو ئاداری 2019 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا بووە.
- لە ئایاری 2001 تاوەکو ئاداری 2013 تاوەکو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا بووە.
- لە ئایاری 1990 تاوەکو حوزەیرانی 2004 سەرۆکشارەوانیی ناوچەی مارین بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو.

بەڕێوەبەری گشتیی رووداو: کەرکووک بە گێڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەبێتە شاری پێکەوەژیانی راستەقینە

بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو داوا لە مەرجەعییەتی نەجەف دەکات کە بە بڕیارێکی ''هەقپەرستی'' کەرکووک بگەڕێننەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''کورد گەورەترین نەتەوەی جیهانە کە تاوەکو ئێستاش لەسەر خاکی هەزاران ساڵەی دەچەوسێندرێتەوە''.