رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەرکووک، 3 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، 15ـی تشرینی دووەمی 2024، سامان یابە عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی پشتێنەیی کەرکووک، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا."
سامان یابە عەلی گوتیشی، "یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەتەواوی سووتاوە. سێ هاونیشتمانییەکەش کە مردوون دوو هاوژین و منداڵەکەیانن بە ناوەکانی ماهیر نەجات حەکیم، رێناس رەئووف و هیلیان ماهر نەجات."
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک باسی لەوەشکرد، ئەو هاونیشتمانییانە دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوان.
ڤیدیۆی ساتی سووتانی ئۆتۆمبێلێک لە کەرکووک کە بەهۆیەوە 'دوو هاوژین و منداڵەکەیان' گیانیان لەدەستدا pic.twitter.com/My3WwQLKAP
— Rudaw (@Rudawkurdish) November 15, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ