رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری داعشی لە سنووری شارەزوور راگەیاند.
رۆژی چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، "دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد، توانیمان ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لە سنووری شارەزوور دەستگیر بکەین."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: "تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا لە چەندین پۆستی جیاوازدا کاریان کردووە، تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە."
"تۆمەتبارەکان رادەستی دادگەی تایبەتمەند کراون بۆ لێپێچینەوەی یاسایی." بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر وا دەڵێت.
دژە تیرۆر دڵنیایی دەدەن کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان "بە ئامانجی دەستگیرکردن و لەناوبردنی هەموو تیرۆرستان و شانە نووستووەکانی داعش لە سەرانسەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ