لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا دوو هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

24-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری ئاکسارای تورکیا، دوو هاونیشتمانیی شاری کۆیە و هاوژینی یەکێکیان کە ژنێکی بەریتانییە، گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 24ـی ئابی 2024) هێمن حەوێز، ئامۆزای یەکێک لە ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا بە رووداوی گوت، ئەو خێزانە "دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بەڕێگەوە بوون بگەڕێنەوە بەریتانیا، لە رێگەدا لە شاری ئاکسەرای تورکیا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئامۆزاکەم، هاوسەرە بەریتانییەکەی و کوڕە خاڵێکی گیانیان لەدەستدا."
 
ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، پێکهاتبوون لە پێنج کەس؛ دوو هاوژین و دوو منداڵیان لەگەڵ کوڕە خاڵێکی پیاوەکە. 
 
هێمن حەوێزی گوتی "هەردوو هاوژینەکە کە پیاوەکە خەڵکی کۆیەیە و ژنەکە بەریتانییە، لەگەڵ کوڕی خاڵی پیاوەکە گیانیان لەدەستدا. دوو منداڵەکەشیان یەکێکیان دەستی شکاوە و ئەوەی دیکە تەنیا جەستەی رووشاوە و رەوشی تەندروستییان باشە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حاجی مەحموود.

محەممەد حاجی مەحموود: پزیشکیان خۆی دکتۆرە و خەڵک چاک دەکاتەوە، خەڵک ناکوژێت

سپێدەی ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەک لە جێگرەکانی و کۆمەڵێک وەزیر پێشوازی لێکرا.