رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچیدوایی فاتیمەی کچی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.)، بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە کەرکووک پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024) بەشی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووک راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "رێبوار تەها، پارێزگاری كەركووک رێنمایی داوە سبەی (پێنجشەممە) بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا؛ لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەکانی پشووی فەرمیی دەبێت."
بەگوێرەی بڕیارەکە، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای کەرکووک ناگرێتەوە.
هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، جگە لە زانکۆی تەکنیکی باکوور کە خوێندکارەکانی سەرقاڵی تاقیکردنەوەن، لە سەرجەم خوێندنگە و زانکۆ حکومی و ناحکومییەکانی دیکە، پشوو دەبێت.
فاتیمە کچی محەممەدی پێغەمبەری ئیسلام، کە بە فاتیمەی زەھرا ناسراوە هاوژینی عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب بوو. ساڵی 604ـی زایینی لەدایکبووە و ساڵی 632ـی زایینیش کۆچی دواییکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ