تەندروستیی کۆیە: ئەم مانگە 225 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون

09-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سکچوون و رشانەوە لە کۆیە روو لە زیادبوونە. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت: زۆربەی تووشبووەکان منداڵن.
 
دووشەممە 9ـی ئەیلوولی 2024، هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە سەرەتای ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە قەزای کۆیە، 250 نەخۆشی لێخەوێندراوە و 90٪ـی ئەو نەخۆشانەش بەهۆی رشانەوە و سکچوون خەوێندراون".
 
نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، تاکە نەخۆشخانەی حکومیە لە قەزای کۆیە.
 
هاوکار عەلی گوتی: "زۆرینەی ئەوانەی بەهۆی تووشبوونیان بە سکچوون و رشانەوە خەوێندراون منداڵن".
 
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەشدا، "لەم وەرزەدا نەخۆشی سکچوون و رشانەوە بەربڵاوە و خەڵک زۆر تووش دەبن".
 
دوێنێ، 8ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، "دوای بەدواداچوونی بەشی خۆپاراستنی تەندروستیی بڕیاردرا؛ لە تەواوی چێشتخانەکانی قەزاکە؛ ماستاو، سەوزە و شەربەت قەدەخە بکرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە