وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی سووریا کۆدەبنەوە

12-12-2024
مالیک محەممەد
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دەڵێت، رۆژی شەممە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیی لەبارەی رووداوەکانی سووریا دەکرێت.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12.12.2024، رایگەیاند، "لەسەر داواکاری ئوردن، وەزیرانی دەرەوەی لیژنەی پەیوەندیی وەزاری عەرەبی سەبارەت بە سووریا، کە لە هەریەکە لە ئوردن، سعودیە، عێراق، لوبنان، میسر و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی پێکهاتوون؛ کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و بەحرەین دەکەن، کە لە کۆبوونەوەکە شاندی حکومەتی قەتەریش بەشدار دەبێت."
 
وەزیرانی دەرەوەی عەرەبیی ئامادەبوو، کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکاندا باس لە رێگاکانی پشتیوانیکردن لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر بۆ سوریاییەکان دەکرێت، لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی راگوزەر بەگوێرەی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایش، کە خواستەکانی گەلی سووریای تێدایە و دووبارە بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا مسۆگەر دەکات، کە لە رێگەیەوە یەکێتیی، یەکپارچەیی خاک، سەروەری، ئاسایش، سەقامگیری و مافی هەموو هاووڵاتیانی سووریا دەپارێزێت."
 
رۆژی 8.12.2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریادا گرت و بەفەرمیی رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی هەسەدە

راپۆرتێک: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و تورکیادا گێڕا

نوێترین راپۆرتی پشکنەری گشتیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانی تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا ئاڵنگاریی گەورەیان بۆ هەسەدە دروستکرد، بە جۆرێک هەسەدە ناچاربوو زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەو هێرشانە، کە ئەوە کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو کەمپ و زیندانانە هەبوو کە چەکدارانی داعش و کەسوکاریان تێیدا دەمێننەوە