کۆمیسیۆن: تاوەکو داخستنی بنکەکانی دەنگدان کارتی بایۆمەتری دەدرێتەوە

05-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: لەپێناو بەشداریکردنی زۆرترین دەنگدەر، ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریان درێژکردەوە.
 
رۆژی شەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "پڕۆسەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران بەردەوامە و کاتەکەشی تاوەکو کاژێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی 20ـی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە؛ کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان."
 
عیماد جەمیل هەروەها دەڵێت، "هاووڵاتی دەتوانێت هەمان رۆژی دەنگدان لە ئۆفیسەکانمان کارتەکەی وەربگرێت و بچێت دەنگی خۆی بدات، ئامانجی کۆمیسیۆنیش لە درێژکردنەوەی کاتەکە، لەپێناو ئەوەیە کە دەمانەوێت کەس ئەو مافەی لەدەست نەچێت  و زۆرترین هاووڵاتی بەشداری بکەن."
 
رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. بە گوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن؛ لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کارتی بایۆمەتریی دەنگدان چاپکراون، کە دوو ملیۆن و 748 هەزار و 600 کارتیان دابەشکراون و 150 هەزار و 978 کارت ماون. کۆمیسیۆن دەڵێت: لە هەولێر 95٪، دهۆک 98٪ و لە سلێمانیش 89٪ـی کارتەکان وەرگیراونەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە