رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 29 ملیۆن کەس دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ بدەن. لەبارەی ئاوارەکانی شنگالیشەوە دەڵێت، "دەتوانن لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان خۆیان تۆمار بکەن."
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "لە دوێنێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە. ئەوانەی پێشتر ناویان تۆمار نەکردووە، دەتوانن سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمار بکەن و ناویان تۆمار بکەن، بەڵام پێویستە بەڵگەنامەی پێویستیان پێبێت بۆ خۆتۆمارکردن."
هەزار و 79 ناوەند بۆ ئەو مەبەستە لە سەرانسەرى عێراق کراونەتەوە. بەڵگەنامە پێویستەکانی خۆتۆمارکردنیش بریتین لە کارتی نیشتمانى یان وڵاتینامە و ناسنامەى بارى کەسی و فۆرمى خۆراک.
جومانە غەلای گوتیشی، "کۆمیسیۆن فۆرمی خۆراکی داتای لەدایکبووانی 2007 تاوەکو 2017ی لە وەزارەتی بازرگانی وەرگرتووە و زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەری لەدایکبووی 2007 دەتوانن لە دەنگدانی داهاتوودا بەشداری بکەن. بەمەش کۆی گشتی دەنگدەران 29 ملیۆن دەنگدەر دەبێت."
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەش کرد، "گۆڕانکاری لە شوێنی دەنگدان لەنێو پارێزگاکان یان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە رێگە پێدراوە، جگە لە کەرکووک، نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار، ئەوەش بۆ پاراستنی دیمۆگرافی ئەو ناوچانە."
بە گوتەی جومانە غەلای، ئەوانەی فۆرمی خۆراکیان پێش مانگی 9ـی 12ـی 2003 وەرگرتووە، دەتوانن بۆ هەر پارێزگایەک بیانەوێت شوێنی دەنگدانیان بگۆڕن.
لەبارەی ئاوارەکانەوە، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەموو هەڵبژاردنێکدا رەچاوی دۆخی ئاوارەکانی کردووە و توانیویانە لە نێو کامپەکانیاندا خۆیان تۆماربکەن. تایبەت بە ئاوارەکانی شنگالیش گوتی، "ئاوارەکانی شنگال دەتوانن لەنێو یان لە دەرەوەی کامپەکانیان خۆیان تۆماربکەن، بەڵام دەبێت ناسنامەی سەلماندنی ئاوارەبوونیان پێ بێت."
نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران وەکو ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، کە بڕیارە بەر لە 25ی تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ