داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 6 ملیار دینار کەمیکردووە

27-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ماڵپەڕی شەفافیەت دەریدەخات، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 12 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو شەش ملیار دینار کەمی کردووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە 21-12-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 27-12-2024، 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 هەزار و 186 دینار بووە.
 
لە داتاکانی ماڵپەڕەکەدا هاتووە، داهاتی هەفتەی رابردووی هەمان سنوور، 18 ملیار و 975 ملیۆن و 648 هەزار و 455 دینار بووە. بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 6 ملیار دینار کەمیکردووە.
 
داهاتی دوێنێی سنوورەکە؛ 77 ملیۆن و 432 هەزار و 750 دینار بووە. داهاتی ئەم مانگەش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 53 ملیار دینار بووە. 
 
داهاتی ئەو سنوورانە ساڵی رابردوو یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 897 ملیار دینارە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆدەکرێنەوە.
 
رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە