لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شنگال 5 کەس گیانیان لەدەستدا

18-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شنگال-تەلەعفەر روویدا و 5 کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان کوردی ئێزدیی شنگالن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی ئابی 2024، پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شنگال-تەلەعفەر، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە و بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە."
 
گوتیشی، "سەرجەم قوربانییەکان کوردی ئێزدین، کە دوو له‌و پێنج کەسه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خەڵکی تەلعوزێرن، دووى دیكه‌ش ئافرەتن و لەگەڵ شۆفێره‌كه‌ خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالە."
 
پیردەیان جەعفەر دەڵێت، "شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوه‌، 5 ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى دادپزیشکیی موسڵ کراون".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی کارەبای موەلیدە بەراورد بە مانگی رابردوو، بەرزبووەتەوە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر دیاریکرا

نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا و بەراورد بە مانگی رابردوو بەرز بووەتەوە. بەرپرسانی موەلیدە لە سلێمانی و دهۆک دەڵێن، سبەی نرخ دیاری دەکەن.