کۆمیسیۆن: تاوەکو ئێستا نزیکەی 1000 چاودێری هەڵبژاردن خۆیان تۆمار کردووە

28-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا 1000 کەس خۆیان وەکو چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە و "تۆمار کردن بەردەوامە."
 
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "تاوەکو ئێستا 1000 کەس خۆیان وەکو چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە، زیاتر لە 700 کەسیان کارمەندی رێکخراوەکان و رۆژنامەڤانی نێوخۆیین و زیاتر لە 250 چاودێریشیان بیانین."
 
عیماد جەمیل دەشڵێت، "رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین رێکخراوی دیکەی بیانی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەن و لە رۆژانی داهاتوودا خۆیان تۆمار دەکەن."
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دەتوانن چاودێری بکەن. بە گوتەی بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاوەکو ئێستا "هەشت رێکخراوی نێودەوڵەتی و چوار کۆنسوڵخانە، هەروەها 11 تیمی میدیایی نێودەوڵەتی ناویان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژارن تۆمار کردووە."
 
بانگەشەى هەڵبژاردن تاوەکو 15ى تشرینى یەکەم بەردەوام دەبێت، رۆژى 18ى هەمان مانگ دەنگدانى تایبەت دەکرێت و 20ى ئەیلوول دەنگدانى گشتییە بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە