نوخشە ناسیح بە وەکالەت بووە پارێزگاری هەڵەبجە

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە بە رووداوی گوت، نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە، وەک پارێزگاری پارێزگاکە بەوەکالەت دیاریکراوە و هەفتەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت.

رۆژی هەینی، 14ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوێنێ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دیاریکردنی نوخشە ناسیحی وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت واژۆکرد".
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "نوخشە ناسیح لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەستبەکار دەبێت. لەسەر پێشنیازی قایمقامییەتی پارێزگاکەش، سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە وەک قایمقام دەستبەکار دەبێت".
 
هاوکات کاوە عەلی، جێگری پێشووی پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامی ئێستای پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی گوت: "لە مانگی یەکی ئەم ساڵ نووسراوی تایبەت بە دەستبەکاربوونی نوخشە ناسیح وەک پارێزگار نێردرا وەزارەتی ناوخۆ بۆئەوەی لەوێوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت."
 
نوخشە ناسیح ساڵی 1978 لە هەڵەبجە لەدایکبووە.
 
نوخشە ناسیح لە ساڵانی 2008 بۆ 2015 بەڕێوبەری ناحیەی بیارەی هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە بوو.
 
لە 27ی ئاداری 2016 وەک بەربژێری یەکێتی پۆستی قایمقامی ھەڵەبجەی وەرگرت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە