لە 7 پارێزگای عێراق پشووی فەرمیی رادەگەیێنرێت

16-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەبۆنەی عاشووراوە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمییان تێدا راگەیێندرا.
 
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن - عاشوورا، ئەنجوومەنەکانی 7 پارێزگای عێراق چەند رۆژێک پشووی فەرمییان راگەیاند.
 
لە کەربەلا ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیاریدا، لە 18 تاوەکو 27ی ئاب پشووی فەرمیی دەبێت، بەڵام بڕیارەکە هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و شارەوانیی ناگرێتەوە، ئەوەش بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رێوڕەسمی ماتەمینییەکە دەبێت.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەفیش، 18 تاوەکو 26ی ئەم مانگەی کردە پشوو.
 
هەریەکە لە پارێزگاکانی، بابل و واست لە 21 تاکو 26ـی مانگ، موسەنا، 16 تاوەکو 26ـی مانگ؛ دیوانییە 20 تاوەکو 22ـی مانگ و پارێزگای زیقاریش 21 و 22ـی ئەم مانگەیان کردە پشووی فەرمی.
 
چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن لای شیعەکان بایەخی زۆری پێدەدرێت، چلەی ماتەمینیی ئەم ساڵ دەکەوێتە 25ـی ئابەوە و لە ئێستاوە بەشێک لە شیعەکان پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە پێ بەرەو کەربەلا بەڕێکەوتوون، جگە لە هاتنی سەدان هەزار زیارەتکار لە ئێران و وڵاتانی دیکەشەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لووتکەی بەغدا لە ساڵی 2021. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

گوتەبێژی سوودانی بۆ رووداو: بەشدارانی لووتکەی بەغدا لە هەر پێگەیەک بن پارێزراو دەبن

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا داوای لە ئەمریکا کردووە گەرەنتی پاراستنی ئەمنی بکرێت، بۆ بەشداربوونی لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا؛ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم ئەوانەی لە لووتکەکەدا بەشدار دەبن، لە هەر پێگە و پۆستێکدا بن، ئاسایشیان پارێزراو دەبێت