کوردێکی دانیشتووی ئەمریکا: دۆخی ئابووریی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپدایە

01-11-2024
مالیک محەممەد
موراد قائیدی، کوردی ئێزدی دانیشتووی ئەمریکا و هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو
موراد قائیدی، کوردی ئێزدی دانیشتووی ئەمریکا و هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کوردێکی ئێزدیی دانیشتووی ئەمریکا دەڵێت، دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆماریدایە.
 
موراد قائیدی، کوردی ئێزدی دانیشتووی ئەمریکا بە هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی 15 ساڵە لە ئەمریکا دەژی. خۆم نەبووم بە هاووڵاتی ئەمریکا، بەڵام خێزانەکەم بوون بە خاوەنی وڵاتینامەی ئەمریکا."
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، "دۆخەکە وەکو پێشوو نەماوە. پێداویستییەکان گران بوون. بۆ نموونە، بەنزین بە دوو دۆلار بوو، ئێستا بووەتە زیاتر لە سێ دۆلار؛ خەرجی زۆر بووە و مووچە هەر وەک خۆیەتی و زیاد نەکراوە؛ سیاسەتی ئابووریی ئێستا باش نییە."
 
رۆژی 5ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. موراد قائیدی گوتی، "دەمانەوێت دۆخی ئابووری باش بێت، هەربۆیە دەنگ بە کەسێک دەدەین کە ئابووریمان باش بکات. ترەمپ کەسێکی شارەزا و پسپۆڕە لە بواری ئابووریدا، بۆیە خەڵک زیاتر متمانەیان پێیەتی. سەبارەت بە هاریسیش، زیاتر گرنگی بە بابەتی کۆچبەر و پەناخوازەکان دەدات."
 
راپرسییەکان دەریدەخەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکەی 5ی ئەم مانگەدا شکست بە کامالا هاریسی دیموکرات دەهێنێت و دەبێتەوە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا.
 
راپرسییەکان دەریدەخەن، لە سەرانسەری ئەمریکادا ترەمپ لەپێشەوەیە بەم شێوەیە:
 
لە راپرسیی نیشتمانیدا، واتە لەو راپرسییانەی خەڵکی ناوچەکانی سەرانسەری ئەمریکا بەشدارییان تێدا کردووە رێژەی دەنگدان بە ترەمپ 48.4% و هاریس 48.1%ـە، واتە ترەمپ بە 0.3 خاڵ لەپێشەوەیە و جیاوازییەکە ئەوتۆ نییە.
 
هەشت ویلایەت هەن کە تووندترین رکابەرایەتییان تێدایە؛ ئەو هەشت ویلایەتە یەکلایی دەکەنەوە کێ دەبێتە سەرۆک. هەشت ویلایەتەکە نە زۆرینە کۆمارین و نە زۆرینە دیموکراتن؛ لە شەش لەو ویلایەتانە ترەمپ و لە دووانیان هاریس لەپێشە.
 
تێکڕا لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا، نیڤادا، ویسکۆنسن، میشیگن، پێنسلڤانیا، کارۆلاینای باکوور و جۆرجیا، دۆناڵد ترەمپ 48.5%ی دەنگدەرانی راپرسیی نیشتمانیی بەدەستهێناوە و کامالا هاریسیش 47.6%.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئاڵای رووسیا، ئۆکراینا و چەند چەکدارێکی دەستەی تەحریر شام

رووسیا تۆمەتی یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەداتە پاڵ ئۆکراینا

نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینای بە یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا تۆمەتبار کرد. نوێنەری ئێرانیش پاڵپشتیی تارانی بۆ دیمەشق دووپاتکردەوە. نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا هۆشداری لەبارەی دۆخی مرۆیی سووریا دا.