وەزیری پلاندانان: 99.98٪ـی کارەکانی تۆمارکردنی خێزانەکان تەواوکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "99.98٪ـی کارەکانی تۆمارکردنی خێزانەکان و 99.92٪ـی تۆماری باڵەخانەکان تەواوبوون".
 
ئەمشەو هەینی 22-11-2024، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "بڕیاربوو دوێنێ شەو قۆناخی دووەمی سەرژمێری کۆتایی بێت، بەڵام لەبەرئەوەی لە عێراق بەگشتیی کێشە هەبوو و هەندێک خێزان تۆمار نەکرابوون و لە هەرێمی کوردستانیش هەندێک کێشەی هاوشێوە هەبوو؛ بڕیارمان دا بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ پلاندانانی عێراق قۆناخی دووەم بۆ 24 کاژێر درێژبکرێتەوە؛ بۆیە سەرژمێری تاوەکو کاژێر 12ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت".
 
وەزیری پلاندانان گوتیشی، "وەک ئەوەی لە پلاندانانی عێراقیش بڵاوکرایەوە، هەرێمی کوردستان لە باشترین شوێنەکانە و توانیومانە کارەکانی سەرژمێری و تۆماری خێزانەکان 99.98٪ـی تەواو بکەین، بەجۆرێک لە هەولێر 99.99٪، لە سلێمانی 100٪، لە دهۆک 99٪ـی کارەکان تەواوکراون و پڕۆسەکەش تاوەکو 12ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت". 
 
لەبارەی تۆماری باڵەخانەکانەوە، دارا رەشید گوتی، "لە هەرێمی کوردستان 99.92٪ـی تۆماری باڵەخانەکان تەواوبووە کە لە هەولێر 99.90٪، سلێمانی 99.99٪ و لە دهۆکیش 99.87٪ـی کارەکان تەواوبوون."
 
وەزیری پلاندانان دەڵێت، "لە کۆی پڕۆسەکەدا کەمترین کێشە هەبووە و ئەو کێشانەش کە هەبوون تەکنیکی بوون، بەڵام توانرا بە هاوئاهەنگی وەزارەتی پلاندنانی عێراق کێشەکان چارەسەر بکرێن".
 
سەبارەت بە قۆناخی سێیەم و کۆتایی سەرژمێری، وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ قۆناخی سێیەم کە تۆماری داتا و پرسیارەکانە، سەرەتا چەند رۆژێک کارمەندەکان لەسەر چۆنییەتی پڕکردنەوەی زانیارییەکان راهێنانیان پێدەکرێت و دواتر دەست بە پڕۆسەکە دەکەین؛ بۆیە هیوادارین هاوشێوەی قۆناخی یەکەم و دووەم لە قۆناخی کۆتاییش سەرکەوتووبین."
 
ئەمساڵ لەدواى 37 ساڵ، سەرژمێرى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."