رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی ناوخۆ و دەستەی نێوخۆیی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی سەری ساڵ ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی دەکات و چەند رێنماییەکیش بۆ رۆژانی سەری ساڵ و دواتری دەردەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەستەی نێوخۆیی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ناوخۆ لە رێڤەبەری خۆسەر رایگەیاند، "بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی هاووڵاتییان و سەقامگیریی شارەکان لەم بۆنەیەدا، پێمان باشە چەند رێوشوێنێکی ئەمنیی بگرینەبەر، ئەمەش لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هەموو لایەک. هەر کەسێکیش سەرپێچی ئەم رێنماییانە بکات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".
رێنمایی و بڕیارەکانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ناوخۆ بەم شێوەیە:
1- قەدەخەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگر، تانکەری گەورە و مامناوەند لە نێو شار و شارۆچکەکان؛ لە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 30-12-2024 تا کاژێر 06:00ـی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، 2-01-2025 بەردەوام دەبێت.
2- قەدەخەکردنی هاتووچۆی هەموو جۆرە ماتۆڕسکیلێک بە سەربازیشەوە؛ لە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 29-12-2024، تاوەکو کاژێر 06:00ـی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، 02-01-2025 بەردەوام دەبێت.
3- هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بازرگانی لە کاژێر 6:00ـی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 12/30/2024، تاوەکو کاژێر 6:00ـی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، 1/2/2025 قەدەخەیە؛ جگە لە حاڵەتە مرۆییەکان پێویستەکان.
4- گواستنەوەی کەرەستەی پزیشکی و فریاگوزاری رێگەپێدراوە.
5- تەقاندنی یاری ئاگرین لەلایەن هاووڵاتییان یان هێزە ئەمنییەکان قەدەخەیە و سزای یاسایی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ