پاسێکی پڕ لە سەرنشین لە سنووری کۆیە وەرگەڕا و گیانلەدەستدان هەیە

27-08-2024
مالیک محەممەد
وێنەیەکی پاسە وەرگەڕاوەکە.
وێنەیەکی پاسە وەرگەڕاوەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە سنووری کۆیە، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك سەرنشینی دیکە بریندارن.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ـی ئابی 2024) کامەران شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە نزیک گوندی کلکە سماق، کەسێک گیانی لەدەستدا زۆرینەی سەرنشینانی دیکە بریندار بوون".
  
یەکێک لە بریندارەکان بە رووداوی گوت، 39 بۆ 40 کەس لەنێو پاسەکە بوون، رووداوەکە لە کلکە سماق روویدا و "خوای گەورە رەحمی پێکردین".
 
مامۆستا غازی عەلی، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکگرتوو گوتی، تەنیا یەکێک لە بریندارەکان تەندروستیی ناجێگیرە و رەوانەی هەولێر کراوە، ئەوانی دیکە تەندروستییان باشە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
 
 
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، سەرنشینانی پاسەکە خەڵکی هەولێرن و لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر گەڕاونەتەوە. گوتیشی، یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەخت بووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە مامۆستایە و ناوی عوسمان ئەحمەد قەڵادزێییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە