لە کەرکووک بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل دوو کەس گیانیان لەدەستدا

07-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە کەرکووک، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
سامان یابە عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 7-9-2024) بەهۆی پێکدادانی 4 ئۆتۆمبێل لە نزیک گەڕەکی شۆراوی کەرکووک، دوو سەرنشین گیانیان لەدەستدا، چواری دیکەش بریندار بوون."
 
گوتیشی، بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکووک و تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون. 
 
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی هاونیشتمانییەک بەناوی شاخەوان جەعفەر لە شوێنی رووداوەکە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردوو، بەشێک لە قوربانییەکان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسین.
 
شاهێدحاڵەکە بە رووداوی گوت "چوار کەس لەنێو تاکسییەکەدا بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو و سیانەکەی دیکەش بە سەختی بریندار ببوون."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".