سوودانی: والی داعش لە عێراق و سووریا کوژرا

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستەکانی عێراق و جیهان لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بە هاوئاهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کوژرا".
 
رۆژی هەینی، 14ـی ئاداری 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسی: "تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رەفیعی، ناسراو بە ئەبو خەدیجە لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، بە هاوئاهەنگیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کوژرا."
 
سوودانی دەڵێت: عەبدوڵڵا مەکی "پۆستی جێگری خەلیفەی هەبووە و والی عێراق و سووریا بووە، هەروەها بەرپرسی لیژنەی راسپێردراو و بەرپرسی نووسینگەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە بووە، یەکێک بووە لە مەترسیدارترین تیرۆریستەکانی عێراق و جیهان."
 
زانیاریی زۆر لەبارەی عەبدوڵڵا مەکی نین، بەڵام لە ماوەی کارکردنییدا لەگەڵ رێکخراوی داعش، چەندین پۆستی باڵای هەبووە لەوانە، جێگری خەلیفەی داعش، والی عێراق و سووریا و بەرپرسی نووسینگەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە.
 
لە 9ـی حوزەیرانی ساڵی 2023دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خستیە نێو لیستی تیرۆرەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریا.

فوئاد حوسێن و ئەسعەد شەیبانی: سەقامگیری عێراق و سووریا پێکەوە گرێدراوە

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد. هەردوولا هاوڕبوون لەسەر ئەوەی سەقامگیری هەردوو وڵات هاوبەش و پێکەوە گرێدراوە و دەڵێن، کار بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە هەمەلایەنەکانیان دەکەن.