رووداو دیجیتاڵ
ژنێک لە گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بە هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دووی نیسان، شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی کانی بناوی سەر بە ناحیەی تەکیەی چەمچەماڵ، بە هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا."
هاونیشتمانییەکە ناوی هەڵاڵە محەممەد رەحیمە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ گوتیشی: "ئەو هاونیشتمانییە پێش گەیاندنی بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گیانی لەدەستدابوو و دوای توێکاری لە دادپزیشکی چەمچەماڵ دەرکەوت هۆکاری مردنەکەی بەهۆی هەورە برووسکەوە بووە".
بە گوتەی شەریف رەحیم، تەرمی هاونیشتمانییەکە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی دادپزیشکی، رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ