رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی مانگی رابردوو تەقەی لە هوتێلێکی هەولێر کرد و دوو کەسی بریندارکرد، ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
رۆژی دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی کە رۆژی 19ـی مانگی رابردوو؛ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی کرد و دوو پاسەوانی هوتێلەکەی بریندارکرد، خۆی رادەستی هێزەکانیان کرد.
کارزان ساڵح گوتی، "تۆمەتبارەکە ناوی (ئا. ش. س)ـە و خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرە و دوای کردنی تاوانەکی هەڵهاتبوو، بەڵام بەهۆی گوشاری هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە خۆی رادەست کرد."
شەوی 19-11-2024 لە هۆتێل رامادا لە گەڕەکی 32ی پارک (سەربەستی)ـی هەولێر، دوو میوانی هۆتێلەکە کە خەڵکی دهۆک بوون، کێشە لە نێوانیاندا روویدا و تەقە کرا.
دواتر تەقەکەرەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێ لەبەردەم هۆتێلەکە بە دەمانچە تەقە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ