تەندروستیی عێراق: خواردنی خێرا و دانیشتنی زۆر عێراقییەکانی قەڵەو کردووە

04-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: خواردنی خێرا و دانیشتنی زۆر عێراقییەکانی قەڵەو کردووە.
 
بەڕێوەبەری بەشی پاڵپشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: دوو لە دیارترین هۆکارەکانی زۆربوونی رێژەی قەڵەوی لە عێراق، بۆ خواردنی خۆراکە خێراکان و زۆر دانیشتنی هاووڵاتییان لەبەردەم شاشەکان دەگەڕێتەوە.
 
د. هەیسەم عوبێدی، بەڕێوەبەری بەشی پاڵپشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی زۆربوونی رێژەی قەڵەوی لە عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لەم ساڵانەی دواییدا عێراقییەکان زیاتر پەنا دەبەنە بەر خواردنی خۆراکە خێراکان، کە ئەو خۆراکانە چەوری و کاربۆهیدراتیان بە رێژەیەکی بەرز تێدایە."
 
د. هەیسەم عوبێدی دەڵێت، "کەم جووڵەیی و دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر لە بەردەم شاشەکاندا، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی قەڵەوی، کە ئێستا زۆرینەی گەنجەکانمان بەوجۆرەن، زۆر دانیشتنیش وادەکات کەمتر چەوریی بسووتێت و لە جەستەدا کەڵەکە ببێت."
 
بەگوێرەی WHO، رۆژانە لانیکەم 30 خولەک بەپێ رۆیشتن هەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە