رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، پار چوار هەزار و 480 تۆن بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، جیهان رەسووڵ، گوتەبێژی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەرهەمەکان سماق، مازی، قەزوان و پەتاتە بوون کە هەناردەی فەرەنسا، تورکیا و سووریا کراون.
بە گوتەی جیهان رەسووڵ، "بەرهەمی سماق، 510 تۆن، مازی، 175 تۆن و قەزوان 250 تۆن هەناردەی تورکیا کراون، بۆ سووریا 3500 تۆن پەتاتە و بۆ پێشانگایەکی کشتوکاڵی لە فەرەنساش 45 تۆن پەتاتە هەناردە کراوە."
لەبارەی ناردنی بەرهەمەکانی پارێزگاکە بۆ شارەکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، "پار 253 هەزار و 905 تۆن بەرهەمی خۆماڵی بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ