وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە بازگەیەکی کەرکووک 5 ملیار لیرەی سووری دەستی بەسەردا گیرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەکی پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەر 5 ملیار لیرەی سووریدا گرتووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 10-01-2025 عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە بازگەی تەرکەلانی کەرکووک، هێزەکانمان توانییان دەستبەسەر بڕی 5 ملیار لیرەی سووریدا بگرن، کە لەنێو بارهەڵگرێکدا شاردرابووەوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتیشی، "شۆفێرەکە و کەسێکی دیکەش کە هاوەڵی بوو، دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. هێشتا روون نییە ئەو پارەیەیان بۆ کوێ و چ مەبەستێک بردووە، بەڵام دیارە کە تەنیا جێبەجێکارن نەوەک خاوەن پارە."
 
عەمید میقداد میری ئاماژەی بەوەش کرد، "بارهەڵگرەکە لە دەروازەی قائیمەوە هاتووەتە نێو عێراق و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی هاتنەناوەوەشی دەکەین، دواتر بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت 'لەسەر هەڵبژاردن و دۆخی ناوچەکە' کۆدەبێتەوە

بەرپرسێکى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو هاوپەیمانى ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.