رووداو دیجیتاڵ
دەنگێکی گەورە لە ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی بیسترا و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، "پێدەچێت بوومەلەرزە یان هەورە برووسکە بووبێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2024، دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەگوێرەی گوتەی دانیشتووانی ناحیەکەمان، نزیک کاژێر 08:00ـی ئەمشەو لە نزیک کۆمەڵگەی برایەتیی سنووری عەربەت رووناکی و دەنگێکی گەورە بینراو و بیسترا کە لەرینەوەیەکی نیمچەبەهێزی لەگەڵ بووە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، "پێدەچێت بوومەلەرزە روویدابێت یانیش هەورە برووسکە بووبێت و لەو ناوچەیە لە زەوی دابێت، بەو پێیەی کەشەکە لێرە باراناوییە و برووسکەشی لەگەڵدایە."
هاوکات ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە رووداوی گوت، "هیچ رووداوێکی بوومەلەرزە لەم کاژێرەی رابردوودا لای ئێمە تۆمارنەکراوە".
هاوکات عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق گوتی، "ئەمشەو ئامێرەکانی تۆمارکردنی بوومەلەرزە لە دەستەکەمان هیچ رووداوێکی بوومەلەرزەیان لە سلێمانی تۆمار نەکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ