سەربەست ئامێدی: نوێنەری هیچ کۆنسووڵخانە و رێکخراوێکی بیانیم لە بنکەکان نەبینیوە

18-10-2024
مالیک محەممەد
سەربەست ئامێدی، سەرۆکی رێکخراوی چاو بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان.
سەربەست ئامێدی، سەرۆکی رێکخراوی چاو بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی رێکخراوی چاو دەڵێت: پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. گوتیشی: "هەرچەندە 14 رێکخراوی بیانیی و 14 کۆنسووڵخانە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچکام لەو رێکخراوانەم لە بنکەکاندا نەبینیوە".
 
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەربەست ئامێدی، سەرۆکی رێکخراوی چاو بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، لە بنکەیەکی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە تۆڕێکمان لە رێکخراوەکانی چاودێری کردنی هەڵبژاردن پێکهێناوە، کە نوێنەرمان لە سەرجەم بنکەکاندا هەیە، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ئەو کێشەیە هەبوو کە قەرەباڵخیی زۆر لە بنکەکاندا دروست دەبوو، بەڵام ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا گرنگە کەمکردنەوەی ژمارەی دەنگدەرانە لە بنکەکاندا".
 
گوتیشی، "سەرجەم بنکەکانی دهۆک کە 20 بنکەن، لە کاتی خۆیاندا کراونەتەوە و هیچ کێشەیەک لەئارادا نەبوون، پڕۆسەکە تاوەکو ئەم ساتە بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت".
 
سەرۆکی رێکخراوی چاو، تێبینی لەسەر بردنە ژوورەوەی مۆبایل لەلایەن دەنگدەرانەوە هەیە و ئاماژەی بەوە کرد، "کۆمیسیۆن لە رێنمایی و یاساکانی خۆیدا رایگەیاندووە کە نابێت هیچ دەنگدەرێک مۆبایل لەگەڵ خۆی بباتە نێو بنکەکانی دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی فشاریان لەسەر نەکەن کە دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدەن، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ئەو حاڵەتانە هەبوون".
 
سەربەست ئامێدی دەشڵێت، "14 رێکخراوی بیانیی و 14 کۆنسووڵخانە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچکام لەو رێکخراوانەم لە بنکەکاندا نەبینیوە".
 
کاژێر 07:00ـی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسێک: کەشوهەوا بەهاری دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا بەهارییە و دەتوانن بێ دوودڵی گەشت بکەن."