لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس 25 کەس گیانیان لەدەستداوە
سەرۆکی دادپزیشکی هورمزگان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە 25 کەس گیانیان لە دەستداوە.
سەرۆکی دادپزیشکی هورمزگان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە 25 کەس گیانیان لە دەستداوە.
لە گوندی برایم ئابادی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بڕوانامەی فێربوونی خوێندن و نووسینی کوردی بە فێرخوازان درا.
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەڵێت، "هەوای چوار شاری پارێزگاکە پیسە و هۆشداری بە کەسانی هەستیار و منداڵان دەدات".
لە کاتی پشکنینی پاسێکی نەفەرهەڵگر کە لە بانەوە بەرەو پارێزگاکانی نێوەڕاستی ئێران دەڕۆیشت، دەست بەسەر زیاتر لە 200 بێچووە سمۆرەدا گیرا.
مەلایەکی دانیشتووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەندکردن سزادرا، مەلایەکی کرماشانیش دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن دادگەوە، دەستگیرکرا.
فەردین سادق ئەیووبی، شێوەکار و هونەرمەندی دیاری سنە، بە کەسایەتیی ساڵی هونەریی پارێزگای سنە لە ساڵی رابردووی هەتاوی هەڵبژێردرا.
جێگری بەڕێوەبەری کاروباری بازرگانی و گەشەپێدانی بازرگانیی پاریزگای سنە رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە پارێزگاکە 21٪ زیادی کردووە.
واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرۆکی پۆلیس و وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی بۆ رێگەدان بە پۆلیس بۆ چوونە ناو قوتابخانەکان، رەخنەی بەربڵاوی جەماوەری ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
رۆژی دووشەممە، 21ی نیسانی 2025، مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی لە شاری سنە، دوای ئەوەی بانگهێشتی دادگەی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان کرا لەوێ دەستبەسەر کرا.
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا 54 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە
شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند کێشەی ئەوان لەگەڵ ئێران، لەسەر "کردەوە نەرێنییەکانی تارانە"، لەوانەش بەرنامە ئەتۆمییەکەی و "پشتیوانی لە میلیشیا یاخیبووەکان".
بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکردنەکەی، سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی، گوازرایەوە بەندینخانەی ناوەندیی سنە.
خێرخوازێکی شاری بۆکان کەمپەینێک بۆ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک رادەگەیەنێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سەقز - بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ی نیسانی 2025، عەلی خامنەیی و خالید بن سەلمان کۆبوونەوە و وەزیری بەرگریی سعودیە پەیامی شای وڵاتەکەی بۆ خامنەیی بردووە.
سمکۆ سڵامەت، هاونیشتمانی و ژینگەپارێز لە شاری بۆکان بە رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکە سێ سەرنشینی تێدا بووە؛ دوو لە سەرنشینەکان باوک و کوڕ بوون بە ناوەکانی حوسێن عەزیزنەژاد و هەژار عەزیزنەژاد گیانیان لە دەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە، کە لەلایەن گومرگی عێراقەوە کراوە، هەناردە لە سنووری مێهران کەمی کردووە.
شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە گۆڕدرا و ئێرانیش رەخنەی لێ دەگرێت.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دانوستاندنەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەرەوپێش دەچن و پرسەکانی وڵات بە ئەنجامی دانوستاندن نەبەستراونەتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات.
رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، "ئەوەی دووژمن هەستیار دەکات، ناوی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو ئیرادەی وڵاتێکە بۆئەوەی موسڵمان بێت، سەربەخۆ بێت، خاوەن شوناس بێت و پشت بە کەسانی دیکە نەبەستێت بۆ کەرامەتی خۆی، ئەمەش تووڕەیان دەکات."
ناوەندی ئاماری ئێران رێژەی بێکاری لە زستاندا راگەیاند. ئامارەکە دەری دەخات، کرماشان لەسەر ئاستی ئێران لە بێکاریدا یەکەم بووە.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەپێی رێنمایی و راسپاردەکانی عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەی عومان ئامادە دەبێت.
بەڕێوەبەری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و رووسیا بەرهەمدار و بنیاتنەرانە بوو".
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی لوڕستان دەڵێت، ئەندامانی جەستەی کچێک کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە چەند کەسێک.
جێگری بەرپرسی فێرکاری فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە یەک هەفتەدا 30 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، تەنیا مانگی رابردوو 59 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدراون. لە سێدارەدانیش بەراورد بە پار دوو هێندە زیادی کردووە.
کانێکی دەرهێنانی بەرد لە مهاباد داڕما و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
کرێی تاکسی و پاس لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 50٪ زیادکرا.
بەهۆی لافاو رێگەی سەرەكیی مهاباد – سەردەشت لە نزیک گوندی حەمزاوێ داخرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، لە 21 رۆژی رابردوودا 880 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 109 کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان دەڵێت: "لە ئەنجامی بارینی بەردەوامی باران لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە، لافاو دروستبوو و ئەوەش زیانی بە بەشێک لە کێڵگەکان لە ژمارەیەک گوندی پارێزگاکە گەیاند".
جێگری بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، "سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پاریزگای ورمێ بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 18٪ زیادی کردووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران قسەیان کرد
پێشنوێژی شاری زاهیدان لە ئێران لەبارەی دانوستاندنەکان، پێچەوانەی بەرپرسانی باڵای ئێران دەڵێت: " خاوەنی ئازار و کێشەکە دەتوانێت باشتر قسە بکات، ئەنجامێکی باشتریش بەدەست بهێنێت".
بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار لە پشووی نەورۆزدا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند لە کەنداو دەستیان بەسەر دوو کەشتی بە ناوەکانی (ئیستار 1 و وینتگ)دا گرتووە، کە نەوتی قاچاخیان بارکردبوو، 25 کەسیش لە ستافی ئەو دوو کەشتییە دەستبەسەر کراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، "لە 16رۆژی رابردوودا 640 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 15 هەزار و 262 کەسیش بریندار بوون."
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون
پسپۆڕێکی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ورمێ بکات و هەموو ناوچەکانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە.
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە داخرانی بەهۆی بەفربارینەوە، رێگەی ملەی تەتە لەنێوان شارەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان و سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر سنوورەکانیان، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆی دەبێت.
"لە ساڵی 2024 ـدا، 140 بۆ 150 کیلۆمەتر دیوار لە سنووری ئێران لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان دروستکراوە"
میدیای سوپای پاسدارانی ئێران راپۆرتێکی لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی ورمێ بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئاڵای کوردستان بە "ئاڵای ساختەی هەرێمی کوردستان" ناودەبات.
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند، بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەزار و 526 زیندانی لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، "لە 10رۆژی رابردوودا 339 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 8300 کەسیش بریندار بوون."
بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار لە پشووی نەورۆزدا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و لەگەڵ نوێنەرانی شارە جیاوازەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "تاوەکو ئێستا وەڵامی نامەکەی ئەمریکامان نەدواتەوە".
بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، "لە پشووی نەورۆزدا 203 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سنەیان کردووە."
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان "19% کەمی کردووە."
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا لە 11 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو لە گەرەک و شەقامە گشتییەکان روویداوە و جیا لە زیانی مادی، دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە بۆکان کتێبی (بەسەر قوڵەبۆزدا) بڵاوکرایەوە، کە باس لە جوگرافیا و مێژووی چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام دەڵێت: "ئەو تەرزەیەی رۆژی رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە باری، زیانی بە زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی گەیاندووە".
فریاکەوتنی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "98 کەس بە یاری ئاگرینی چوارشەممە سووری بریندار بوون".
پارێزەری دۆسیەی منداڵە شەش ساڵانەکەی بۆکان رایگەیاند، "تاوانبارانی دەستدرێژی کردنە سەر نیان سزا دران". کە یەکێکیان بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارە دەدرێت.
لە دوو مانگی رابردوودا، ئیدارەی نوێی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای بەسەر تاران دا سەپاند. لەو بارەوە، حکومەتی ئێران دەڵێت، رێگاکانی دەربازبوون لە سزاکان دەزانن و ناهێڵن هەناردەی نەوتی وڵاتەکە بگاتە سفر.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە مەهدی کەرووبی سەرکردەی بزووتنەوەی سەوزی ئێرانیان راگەیاندووە، بەندکرانی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی هاتووە. بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا، بەندکرانی میرحوسێن موسەویش لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئاداری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند: "ئەوە کۆتایی هات و ئەمریکا ناتوانێت سیاسەتی خۆی بە سەر ئێمەدا بسپێنێت".
گوندی قەڵاگا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شوێنەیە کە لە هەمان رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا لە 16-3-1988، کیمیاباران کرا و زیاتر لە 22 کەسی شەهید بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سنە ئاماری دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەری لە یەک ساڵدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دەست بە سەر زیاتر لە هەزار کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە".
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئاداری 2025، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنی، رێوڕەسمی ساڵانەی بەخشینی خەڵاتی نێ لە شارۆچکەی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو".
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند،"بانگهێشتی ترەمپ سەبارەت بە ئامادەیی ئەمریکا بۆ دانوستاندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ فریودانی رای گشتیی جیهانە".
سەرۆککۆماری ئێران بە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەژێر گوشاردا دانوستاندن ناکەن و "چیت لەدەست دێت بیکە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە دوێنێ شەممە لەسەر رێگەی دلبران - قوروەی پارێزگای سنە روویدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای کرماشان خۆی لە ستوونێکی کارەبا دا و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی چەپەرئاوێی شنۆ بە مەبەستی بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەستیپێکردووە.
پڕۆژەیاسای باڵاپۆشی دوای خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022 لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە ئامادەکرا
بەڕێوەبەری چاودێری گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە 11 مانگی رابردوودا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکە دەکات و هەموو ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
گوتەبێژی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، پڕۆژەیاسای پەرلەمانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شار و گوندەکانی پەسەندکردووە.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێران داوا دەکەن یاسای باڵاپۆشی لەو وڵاتە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند "پێمانوابوو گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانە، بەڵام پابەندین بە رێنماییەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی."
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە کشتییەکانیان لە ناو دەریا تووشی کێشە بوون، نازانن لە داهاتوودا چۆن نەوت و گاز هەناردە بکەن.
پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە وەزیری ئابووری و دارایی وڵاتەکەی وەرگرتەوە. ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری وڵاتەکە و بەتایبەتیش دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مۆڵەتی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق کۆتایی دێت، جێگری وەزیری نەوتی ئێرانیش دەڵێت، بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە دەبێت عێراق مۆڵەت لە ئەمریکا وەربگرێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا دەڵێت، هەمیشە باوەڕیان بە رێگەچارەی ئاشتییانە وەکو باشترین بژاردە هەبووە
سوهەیلا هونەرمەندێکی شاری مهابادە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە نازناوە هونەرییەکەی شەوبۆیە، کاری گوڵدووزی دەکات، واتە هونەری نووسین و وێنەکێشان لە سەر قوماش.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بیانووی سیاسی بۆ ئاستەنگ دروستکردن و تێکدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانیان بەکاربهێنێت.
پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای خوێندن بە زمانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتەی بە پاساوی "مەترسی لەسەر یەکپارچەیی وڵات و لاوازکردنی زمانی فارسی" رەتکردەوە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران. وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئەوکاتەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت، تاران لەگەڵ واشنتن گفتوگۆی راستەوخۆ ناکات.
شیفا گەردی بووەتە هاندەر بۆ کچانی کورد کە زیاتر لە بواری خۆیان هەوڵ بدەن. کچێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروستکردنی وێنەی شیفا، رێز و خۆشەویستی بۆ قوربانیدانی ئەو رۆژنامەڤانە بوێرە پێشاندەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی شوباتی 2025، ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە رایگەیاند، رێگەی زیاتر لە 143 گوندی پارێزگاکە داخراون، داوای لە قایمقامەکان کرد، لە رێگەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان زانیاری تەواو سەبارەت بە گوندەکان بدەن بە ئیدارەی رێگاوبان و تیمەکانی فریاگوزاری تاوەلو بتوانرێت رێگاکان بکرێنەوە.
دوو شاخەوان لە چیای ئەشتەران نزیک شاری ئەزنا سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێن بوون. قایمقامی شارەکە دەڵێت، تائێستا بەدیاریکراوی شوێنی بێسەروشوێنبوونیان نەدۆزراوەتەوە.
گورگ هێرشی کردە سەر گوندی گوگرد لە ناحیەی کۆتول لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و چوار کەس بریندار بوون
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەوان لە شوێنی قەتەر بوونایە، گوشارەکانی ئەمریکایان پشتگوێ دەخست.
لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو دەروازەی سنووری دیکە لەگەڵ باکووری کوردستان دەکرێنەوە.
رێکخراوی چاودێریی کۆمەڵایەتیی ئێران رایگەیاند 4800 بەساڵاچووی وڵاتەکە لەسەر شەقام و رێگەوبانەکان دەمێننەوە.
کەمپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی رایگەیاند، ئەو چالاکڤانەی مافی مرۆڤ کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بە هاووڵاتیی شەڕەفیی شاری فلۆرانسی ئیتالیا وەرگیرا.
کەسناسیی ورمێ پێشبینی دەکات بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەی گەرما 8 بۆ 12 پلە دابەزێت و بەستەڵەک دروست بێت
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا 488 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەرپرسانی باڵای ئێران لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵادا بەشدار دەبن.
هونەرمەندی بواری فیلم و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی، ئەڵڵاموراد رەشتیانی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە، کە لەلایەن گومرگی عێراقەوە کراوە، هەناردە لە سنووری مێهران کەمیکردووە.
بریندارێکی دیکەی تەقینەوەی سەڵماس گیانی لەدەستدا کە ژنێکی گەنجە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.
بە بڕیاری پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، قایمقامی نوێی شارەکانی پاوە، داڵاهۆ و سەلاسی باوەجانی دەستنیشان کران.
پچڕانی کارەبا لە تارانی پایتەختی ئێران، قەیرانی کەمیی کارەبای لەو وڵاتە بردە قۆناخێکی نوێوە. وەزیرەکانی حکومەت یەکدی بە پچڕانی کارەبا تۆمەتبار دەکەن.
بەهۆی سەرما و کەمیی سووتەمەنییەوە، لە سەرجەم قوتابخانە و دامەزراوەکانی 24 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە پشوو
پارێزەرانی نیلوفەرحامیدی و ئیلاهە محەممەدی رایانگەیاند: "بریکاردارەکانیان بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون و دۆسیەکانیان دادەخرێت".
کۆنترۆڵی جۆریی هەوای تاران رایگەیاند، لە 10 مانگ و 23 رۆژدا هەوای شارەکە تەنیا 5 رۆژ پاک بووە
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگەکانی مهاباد و پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی ناڕەزایەتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرن
سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، "ئێمە قوربانیی تیرۆرین و بەرگری لە خۆمان دەکەین." ئاماژە بەوەش دەکات، رێگە بە ئەمریکا نادەن پیلانەکانی جێبەجێ بکات
وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت: "کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سفر خەونێکە کە هەرگیز بەدی نایەت".
دارستانی بێورەی مەلیکشاهی لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە دەبڕدرێتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزانی لێکەوتووتەوە.
گرووپی کولتووری و هەڵپەڕکێی چیا، کە لەلایەن دوو هاوژینی کوردیی سنەوە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەبرێت، بە جلوبەرگی کوردییەوە هەڵپەرکێ دەکەن و جگە لە فێرکردنی هەڵپەرکێ، کولتووری کوردیش بە فێرخوازان دەناسێنن.
پاڵەوانێتیی کاراتی کیو کوشین رۆژی هەینی، 9ی شوباتی 2025 لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی هاوڕێ نیعمەتی لە کێشی 60 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
باوکی ئانیلا سەرەتا رەتیکردووەتەوە کچەکەی ئەشکەنجە درابێت، بەڵام کاتێک براگەورەکەی پێداگری دەکات، باوکەکەش دان بەوەدا دەنێت، هاوژینەکەی ئانیلای ئەشکەنجە داوە.
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، نابێت ئاسایشی وزە لەلایەن ئەمریکاوە بەسیاسی بکرێت.
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند، بەبڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سێ هەزار و 126 زیندانی لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەسی یەکەمی حیزبوڵڵای بە نوێنەری خۆی لە لوبنان دەستنیشان کرد.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر سەروەت و سامانی وڵاتەکەی بە باشی بەکاربهێندرێت، سزاکانی ئەمریکا کاریگەرییان نامێنێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، کۆنگرەی حەڤدەیەمی ئەو حیزبە کە یەکەم کۆنگرەی دوای یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموکراتە، بەڕێوەچووە و ئەندامانی رێبەری حیزبەکە هەڵبژێردراون
ماوەیەکە لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان قەیرانی پەتاتە سەریهڵداوە و نرخی یەک کیلۆ 58٪ زیادیکردووە و خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە کوژرانیان، تەرمی دوو کۆچبەرەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان.
گەنجێکی گوندێکی سەر بە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن سێ لە هاوڕێکانییەوە کوژرا.
پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگ کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی، 30 و31ـی کانوونی دووەمی 2025 لە کرمان بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی بهزاد تارە لە کێشی 85 کیلۆگرامدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و توانی بگاتە تیپی نیشتمانی کیکبۆکسینگی ئێران بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی جیهانی ئەو یارییەدا.
وەزارەتی بەرگریی ئێران، پەردەی لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستی بە ناوی ئیعتماد لادا.
مام عەبدوڵڵا ژیانی هاوژینی پێکهێنا، بەڵام زۆر پێکەوە نەبوون. خۆی دەڵێت، تەندروستییە باشەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە 65 ساڵە بێ هاوژینە و بەیانیانیش وەرزش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2025 دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە: "لە باڵەخانەی دادی تاران کەسێک چووە نێو باڵەخانەکە و تەقەی لە کۆمەڵێک دادوەر کرد و لە ئەنجامدا دوو دادوەری باڵا تیرۆر کران".
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس رایگەیاند، "خۆڕاگریی غەززەییەکان رژێمی زایۆنی ناچار بە کشانەوە کرد".
رۆژی پێنجشەممە، لەیلا و زەهرا نەبەوی کچی نووسەری ئێرانی ئیبراهیم نەبەوی رایانگەیاند، باوکیان کە لە ویلایەتی مێریلەندی ئەمریکا ژیاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دەڵێت، کەشتییەکی هەواڵگریی تایبەتیان بە هێزی دەیایی و بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی دروستکردووە.
سەرۆککۆماری ئێران بەرەو تاجیکستان بە رێکەوت و دواتر دەچێتە رووسیا بۆ واژۆکردنی چەند رێککەوتنێک.
فڕۆکەیەکی راهێنان لە پارێزگای گیلانی ئێران کەوتە خوارەوە و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
قایمقامی میهران دەڵێت، چالاکییە بازرگانییەکان و هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکەوە دەستیپێکردووەتەوە
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەستپێدەکەنەو.
لە ئێران 1000 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە رادەستی سوپا کران
حکومەتی ئێران محەممەد رەزا رەئووف شەیبانیی بە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە سووریا دیاری کرد
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت، پار بەهۆی پیسبوونی هەواوە زیاتر لە 30 هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی لە شاری مەریوان دەڵین، ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە بەهۆی ئاوەڕۆی گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی گاڕانەوە پیس دەبێت و ئەوەش مەترسی لە سەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو شارە دروستکردووە.
دوو رۆژە گەنجێک لە سنووری خوسرەوی شاری قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بێسەروشوێنە.
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ژینگەی ورمێ دەڵێت: "بەپێی دوایین سەرژمێری کە بۆ باڵندەی چێرگ کراوە، تەنیا 19 چێرگ لە بۆکان ماون".
چەند کەسێک لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە بەشداربووانی ئاهەنگێکی مارەبڕین کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
پارێزگاری کرماشان، ژنێکی کوردی وەک قایمقامی قەزای روانسەر دیاری کرد.
پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە رۆژانی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەبێتە پشوو.
جێگری پارێزگاری تاران دەڵیت، ئەمڕۆ چوارشەممە لە قوتابخانەکانی قۆناخی بنەڕەتی لە شارەکە لە هەردوو شیفتی بەیانیان و ئێواران پشووە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بروجێرد - ئەراک لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵیت، "بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانمان ئازاد کراوە و لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی ئەو بەشەی دیکەش کە ماوە".
ژنێک لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لە جەستەی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران دەڵێت،" ئامادەین گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ سووریا دەستپێبکەینەوە ".
دوو کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر ژمارەیەک کچی شارەکە، لە بەندیخانەی مهاباد لە سێدارەدران.
لە نزیک دەریاچەی زرێبار لە مەریوان چەندین شوێن هەڵکەندراون بۆئەوەی ئاوەڕۆی ناوچەی پیشەسازی لێیەوە بچێتە نێو دەریاچەکە؛ ئەوەش مەترسیی پیسبوونی زیاتری بۆسەر دەریاچەکە دروستکردووە
بەهۆی دابین نەکردنی سووتەمەنییەوە 80 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران لەکارکەوتوون
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکە دەکات و بەشی زۆری ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
ژینگەپارێزانی گوندی مارئاوای کامیارانی پارێزگای سنە هەڵەمتێکی نەمام چاندنیان دەستپێکردووە و داواش لە خەڵکی دەکەن بەشداریی بکەن.
ژنێک لە شاری سنە گیانی لەدەستدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پیاوێک ئاگری لە دووکانەکەی بەردابوو
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی دەڵێت، ئەگەر رەفتاری بەرپرسانی سووریا بیرمەندانە بێت، کێشەیان لەگەڵ ئەوان نییە. گوتیشی، "دەبوایە حکومەتی پێشووی سووریا پەیوەندیی لەگەڵ کورد کردبا."
ماڵپەڕی کۆڵبەر نیووز دەڵێت، لە ساڵی 2024دا 345 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و رێگەی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەفربارین و سەرمای زۆر، بە سەر میندا کەوتن و کەوتنەخوارەوە لە شاخ و رووداوی دیکە، گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی کەمیی مووچەکانیان گردبوونەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.
وەزارەتی رۆشنبیریی ئێران روونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەڤانێکی ئیتاڵی لەو وڵاتە دەدات و دەڵێت: "یاساکانی کۆماری ئیسلامی پێشێلکردووە" بۆیە دەستگیرکراوە.
پێشانگەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی منداڵانە لەبارەی ژینگە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی میاندواو- مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
7 کۆڵبەر لە ناوچەی بەستامی سەقز لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو و دوای رۆژێک رزگارکران، بەڵام یەکێک لەوان پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پاڵەوانێتیی کاراتی رۆژی هەینی، 27ی کانوونی یەکەمی 2024 لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی هاوڕێ نیعمەتی لە کێشی 60 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی بە بەشداری هەزار و 600 یاریزان لە لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک رووسیا، عێراق، ئەرمینیا و جۆرجیا لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 26 و 27-12-2024 لە شاری تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەم ساڵ دۆخی بەنداوی بۆکان بەراورد بە پار باش نییە؛ بە گوتەی بەرپرسانی خۆجێیی، بڕی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکە سێ ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە پارێزگاکەی دەکات و بەشی زۆری ناوچەکانی ورمێ دەگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی گەلی سووریا دەکات و داوایان لێدەکات بە رووخاندنی بەشار ئەسەد دڵخۆش نەبن.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای لوڕستان ئاماری لەدایکبوون و مردنی 9 مانگی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
ناوەندی پێشبینی کەشوهەوای ئێران دەڵێت، "پیسیی هەوا تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و فەرمانگە تەندروستییەکان داوا دەکەن هاووڵاتییان لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "هێشتا زووە بڕیار لەبارەی دۆخی نوێی سووریا بدەین"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاران بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە حووسییەکانی یەمەن دەکات.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دیوانی دادی ئیداریی ئێران داوا دەکات، محەممەد جەواد زەریف لە کار لابدرێت.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە نۆ مانگدا، بایی زیاتر لە یەک ملیار و 181 ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە. راشیگەیاند رۆژانە 600 بارهەڵگر لە دەروازەکە بەرەو عێراق دەچن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی سووریا و دیاریکردنی چارەنووس و بڕیاردان لەلایەن گەلی سووریایە، بەبێ دەستوەردانی دەرەکی.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دروود- ئەزنا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی بۆ هەر چالاکییەک لە ناوچەکە پێویستی بە هێزی بە وەکالەت نییە. گوتیشی: "شەڕ و خەباتی یەمەن، حیزبوڵڵا، حەماس و جیهادی ئیسلامی لەسەر بنەمای ئیمان و باوەڕە".
فەتاح ئەمیری، نووسەری ناوداری کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. بەرپرسیاریێتی دەستگیرکردنی بکوژەکە و دادگاییکردنیشی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی نوێی سووریا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 7 سەرباز گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکەش بریندار بوون.
لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رۆژی هەینی، 20/12/2024ی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پارێزگای کرماشان بە سەرپەرشتی پارێزگار، بڕیاردرا ئەمڕۆ شەممە قوتابیان لەو پارێزگایە، جگە لە شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و گیەڵان، نەچنە قوتابخانە و ئۆنلاین وانەکانیان بخوێنن.
بانگێشتکردنی وەزیری ئابووریی ئێران بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بۆ هەر دۆلارێک گەیشتە 78 هەزار تمەن و کەمتر لە ساڵێکە 50% لە بەهاکەی لەدەستداوە.
لە شاری بۆکان، گۆڕی هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک شێوێنرا و کێلێکی شکێنرا.
بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵێک لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس بریندار بوون و زیانی زۆریش بە ماڵەکە کەوت.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسەیان لە سێدارە داوە کە ژنان و کچانی وڵاتەکەی دەترساندن و هەندێکیانی بە چەقۆ بریندار کردبوون.
دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی مێرمنداڵێکی نیڤشکان، تەرمەکەی لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
ئەنجوومەنی پەروەردەی پارێزگای سنە دەڵێت، 12 هەزار و 200 قوتابی لەو پارێزگایە لە خوێندن جێماون یان وازیان هێناوە.
گوتەبێژی پیشەسازیی کارەبای پارێزگای خوزستان لە ئێران دەڵێت، "یەدەگی گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا 65% کەمیکردووە، ئەمەش وایکردووە دابینکردنی کارەبای بەردەوام ببێتە ئاڵنگاری".
دوو رۆژە مێرمنداڵێکی نیڤشکان لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیکەوتوون داوای لێبووردن لە گەلەکەی دەکات، داواشیان لێدەکات دەست بە بەکارهێنانی وزەوە بگرن.
بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و لە هەندێک شوێن قوتابخانەکان داخراون.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 44ـی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، لە بارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران قسەیان کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاسایشی پارێزگای فارس لە ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سوپای ئێران لە پارێزگای فارس، کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگاکانی مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری قوروەی پارێزگای سنە دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکدا گرتووە و دوو کەسیش دەستگیر کراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە؛ عەباس عێراقچی دەڵێت، "پەیامی پشتیوانیی ئێرانم گەیاندە بەشار ئەسەد".
چالاکڤانانی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە 'هەڵمەتی زاگرۆسانە'ی ئەم ساڵدا بۆ رواندنی دار چوونە کێوی ناڵەشکێنە و سەتان نەمامیان رواند.
کازم غەریبابادی، بریکاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە دانوستاندنەکەدا نوێنەرایەتیی تارانیان کرد.
گەنجێک لە گوندی چغاوپوکەی سەر بە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا.
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە بە ناوی مەهسا لە شەقامی عاشورا کەوتە نێو ئاو و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە
وەزیری وزەی ئێران دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو دا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا باشتر بووە و چیدیکە کارەبا ناپچڕێت.
ئەنجوومەنی فەرهەنگی – ئەدەبی مەریوان لە پاڵ ناوی فارسی، ناوی کوردی بۆ تابلۆی گوندەکانی مەریوان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری گومرگی کێلێی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هەناردە لە دەروازەی سنووریی کێلێ 11٪ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بارانبارین بەشی زۆری پارێزگاکەی گرتووەتەوە کە هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە.
ئەندامێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ژنێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
لە شاری مەریوانی پارێزگای سنە، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و 13 قوتابیی نیڤشکان بریندار بوون.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی پاتاقی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دانیشتووانی سێ گوندی سنووری گێیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون.
لە خۆپێشاندانێکدا لە گوندی کۆتۆلی رۆژهەڵاتی کوردستان، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەران و پاسەوانی سنوور دروست بوو، لەئەنجامدا چوار ژنە خۆپێشاندەر بە گوللـە بریندار کران.
پارێزگاری سنە رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە بۆ خانمانی پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بیجار-دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی دەڵێت، "ئەگەر حکومەتی نوێی ئەمریکا دەیەوێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، دەبێت مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی قبووڵ بکات."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان دەروازەی باشماخ و شاری مەریوان، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی لە کات و دۆخی گونجاودا وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت، "هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەو ژنەی لەنێو زانکۆ خۆی رووتکردەوە، تۆمار نەکراوە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مهاباد - ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دایک و کچێک گیانیان لە دەستدا.
سەرۆکی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری قەیرانی زانکۆی پزیشکیی سنە دەڵیت، "لە دوو مانگدا 5 کەس بە هۆی ژەهراویبوون بە دوانۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە، کە ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە."
چالاکڤانانی شاری مەریوان هەوڵی رزگارکردنی هاونیشتمانییەک بە ناوی تاڵیب دەدەن کە بە تاوانی کوشتنی هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی سەباح سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئێران شێوەی دابەشکردنی هاوکاریی مادی بۆ خەڵک و کەرتە جیاوازەکان دەگۆڕێت؛ یەکەم هەنگاویش لە گرانکردنی نان دەستپێدەکات و نرخی یەک نان بۆ 100 هەزار تمەن بەرزدەبێتەوە.
بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ئیراڤانی بە مەسکی گوتووە، پێویستە "کار بکات بۆ ئەوەی بەشێکی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوە لاببرێن. هەروەها بۆ ئەوەی هەندێک لە کۆمپانیا و پرۆژەی خۆی بباتە تاران."
سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆبووەوە؛ پزیشکیان پێی گوتووە، "ئێران بەدوای ئاشتی و ئاسایشدا دەگەڕێت لە جیهاندا".
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "بەدڵنیاییەوە" وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەدەنەوە، وەڵامەکەش بە جۆرێک دەبێت ئیسرائیل "پەشیمان" بکەنەوە.
زیاتر لە سێ هەفتەیە پارێزگاری ورمێ کراوەتە پارێزگاری تاران و ئەو پارێزگا گرنگەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سەرپەرشتیارەوە ئیدارە دەدرێت.
حکومەتی ئێران مانگانە 60 لیتر بەنزین بە نرخی حکومیی 1500 تمەن (دوو سەنت) دەداتە شۆفێران. هەروەها هەر شۆفێرێک دەتوانێت بڕی 100 لیتر بەنزین بە نرخی 3000 تمەن بکڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەبێت کارێک بکەن تێچووی ئەو ناکۆکیانەی لەگەڵ ئەمریکادا هەیانە، کەمتر بکرێتەوە. دەشڵێت، ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان مسۆگەر بکرێن، ئامادەن دەست بە دانوستاندن لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی بکەنەوە.
جێگری وەزیری دادی ئێران دەڵێت، لە دوو مانگی داهاتوودا 1000 بەندکراوی ئەفغانستانی دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان دەڵێت، کەمکردنەوەی کارەبای ماڵان لە سبەی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
یاسەمین ئەنساری یەکەم ئێرانییە دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکا
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، "جەمشید شارمەهد بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت، خۆی بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە زۆر گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەمریکا و ئەوە نادەین کێ سەردەکەوێت تاوەکو سیاسەتی ئێمە دیاری بکەن."
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر پارێزگای سمنانی لە باکووری ئێران هەژاند.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەکاتی هێرشەکەی ئەم دواییەدا نەچوونەتە ئاسمانی وڵاتەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشە گەمارۆی تووند بخاتە سەر رژێمی زایۆنی، ئەوەش بەهۆی پێداگری ئەو رژێمە لەسەر درێژەدان بە شەڕ".
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، جەمشید شارمەهد، بەندکراوی ئێرانی – ئەڵمانی لە سێدارە داوە.
شەوی رابردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەکاونتێکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە بە زمانی عیبری بوو، راگرت.
فەرماندی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند، "هێرشەکەی رژێمی زایۆنی دەرئەنجامی تاڵ و پێشبینی نەکراوی دەبێت".
ئەفسەرێکی خانەنشینی پاسداران دەڵێت، ئیسرائیل بە 600 مووشەک لە ئێرانی داوە و جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، لێدوانی ئەو ئەفسەرە رەتدەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە، کە بە گوتەی خۆی "بەکەڵکوەرگرتن لە زانستی خۆیان قەرەبوو کراوەتەوە".
میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کەسێکی سڤیل بریندار بووە و دواتر گیانی لە دەستداوە، بەمەش ژماری کوژراوانی هێرشەکە بووە پێنج کەس.
وەزیری دەرەوی ئێران رایگەیاند، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاک و گەلەکەی، هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت."
سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئەرتەش) کوژرانی دوو سەربازی دیکەی وڵاتەکەی لە هێرشەکەی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە. بەمەش ژماری کوژراوانی هێرشەکە بووە چوار کەس.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئێران راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەکارهێناوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، لە ئەنجامی پێکدادانی یەکەیەکی پۆلیس و "تۆڕێکی تیرۆریستی" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، 10 ئەندامی هێزەکەی پۆلیس کوژراون.
ئیلینا نازری، کچە کوردی خەڵکی کرماشان، پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرمێزی لە سەر ئاستی ئێران بۆ منداڵانی خوار 11 ساڵ بەدەستهێنا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند، یاسای باڵاپۆشی لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە پەسند و رەوانەی پەرلەمان کرا.
لە فێستیڤاڵی مێهر لە دووبەی گرووپێکی میوزیکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان لە تارانە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بە هۆی بارودۆخی ناوچەکە راگیراون.
گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران دەڵێت، سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر دوو ژنە رۆژنامەڤان نیلوفەرحامیدی و ئیلاهە محەممەدی سەپێندراوە و لێبووردنی گشتی نایانگرێتەوە.
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای 15 ساڵ زیندانی بە سەر ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە ئەمیر تەتەلوو، گۆرانیبێژی ئێرانیدا سەپێندرا.
رێکخراوی پزیشکیی دادی ئێران رایگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویانەوە، ناسنامەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی ئاسنی تاران (شادئاباد) دیار نییە.
شەریفە محەممەدی، 5-12-2023 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەشت دەستبەسەر کرا
عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری تەمەرچین لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ دەروازەی حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان، سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە لەو دەروازە سنووریە هاتووچۆ دەکەن رایگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە ساڵی پار لەو دەروازەیە هاتووچۆیان کردبوو 376 هەزار و 788 کەس بوو، کە بۆ ئەم ساڵ 265 هەزار کەس واتە لە 69٪ زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ نزیکەی شەش تۆن زەعفەران لەو پارێزگایە بەرهەمبهێنرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، توانای بەرگریی ئێران بە جۆرێکە کە رێگە بە "دەستدرێژی" بۆ سەر وڵاتەکەی نادات. ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵی دروستکردنی نائارامی لە هیچ شوێنێک نادەن
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەم، یوری یوشاکۆف، یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتین بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی تێکچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، عەباس عێراقچی و بەدرعەبدولعاتی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوانیان، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان کردووە. هەروەها هەردوولا جەختیان لە زیادکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ راگرتنی شەر لە غەززە و لوبنان و ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان.
بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 254 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری کێلێ هەناردە کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لە 7٪ زیادی کردووە.
گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران، سوپا، پۆلیس، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەتەوە.
بارانی بەخوڕ زۆربەی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە بەشێک لەو ناوچانە لافاو دروست بوو و زیانی بە ئاژەڵ و خێوەتی رەوەندەکانی قەندیل گەیاندووە.
لە ماوی دوو رۆژدا، دوو کەس لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی تەکاندنی گوێز لەسەر دار گوێز بەردەبنەوە و گیان لە دەستدەدەن.
سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەراوێزی کۆڕبەندی هاوکاریی ئاسیا کۆبوونەوە. پزیشکیان دەڵێت، "سعودییەکان برای ئێمەن".
سەرۆککۆماری ئێران ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی هاوکاریی ئاسیا گەیشتە قەتەر.
دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری پیرانشاری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نمایشی 6 شانۆی هونەرمەندانی پارێزگاکە دەستی پێکرد.
فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی ناسراو بە فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سمنانی ئێران رایگەیاند، دوای 18 کاژێر لە کەوتنەوەی، ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی فەجر لە گەرمسار لە پارێزگاکە کوژێندرایەوە
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "بە کوردی قسەکردنی سەرۆککۆمار پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی گۆڕی"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری وڵاتەکەی لە عێراق زیاتر لەسەر ئاستی خەڵکە، نەوەک سیاسی و ئەمنی.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ورمێ رایگەیاند، ئەندامانی جەستەی ژنێکی پیرانشاری، کە تووشی مردنی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە دوو کەس و لە مردن رزگار کران.
سەرۆکی دادوەریی پارێزگای ورمێ هاووڵاتییەکی نەمسایی لە گرتووخانەی ئەو شارە ئازاد دەکات