رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی گەلی سووریا دەکات و داوایان لێدەکات بە رووخاندنی بەشار ئەسەد دڵخۆش نەبن.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2024) عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هێشتا زووە بڕیار لەسەر ئاییندەی سووریا بدرێت، چونکە کۆمەڵێک هۆکار هەن دەتوانن کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە هەبێت."
عێراقچی بە خەڵکی سووریای گوت "بەو رووخانەی بەشار ئەسەد زۆر دڵخۆش مەبن، چونکە ئاییندەیەکی نادیار چاوەڕێی وڵاتەکەتان دەکات."
دوێنێش وهزیری دهرهوهی ئێران له تارانەوە رایگەیاندبوو "له داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر له سووریا روودهدهن. ئهوانهی له سووریا باسی سهركهوتن دهكهن، پێویستە جارێ چاوهڕێ بكهن."
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس لە وەڵامی بەرپرسانی ئێران رایگەیاندبوو "پێویستە ئێران رێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەری و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە بگرێت."
رۆژی 8-12- 2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا بە سەرکردایەتیی دەستەی تەحریری شام دیمەشقی پایتەختی سووریایان کۆنترۆڵکرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا، بەو جۆرەش ئێران هاوپەیمانێکی گرنگی لە ناوچەکەدا لەدەست دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ