رووداو دیجیتاڵ
لە شاری مەریوانی پارێزگای سنە، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و 13 قوتابیی نیڤشکان بریندار بوون.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە روویدا، پاسێکی گواستنەوەی قوتابیانی نیڤشکان بەهۆی خلیسکانی لە سەر شەقام وەرگەڕا و بەهۆیەوە 13 قوتابی بریندار بوون.
حوسێن جەعفەری، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زانکۆی پزشکی سنە رایگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بە 4 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری 11 برینداری رووداوەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، دوو کەسیان هەر لەوێ چارەسەر کراون و نێردراونەتەوە ماڵەوە".
پۆلیسی سنە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران لە 21-03-2024 تاوەکو 21-07-2024، شەش هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ