ئاگرەکەی پارێزگای سمنانی ئێران دوای 18 کاژێر لە کەوتنەوەی کوژێندرایەوە

24-09-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سمنانی ئێران رایگەیاند، دوای 18 کاژێر لە کەوتنەوەی، ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی فەجر لە گەرمسار لە پارێزگاکە کوژێندرایەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24 ئەیلوول، حوسێن درەخشان، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سمنان گوتی، ئاگرەکە دوای 18 کاژێر لە کەوتنەوەی، لەلایەن هێزەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە تەواوی کوژێندرایەوە. 
 
دوێنی لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازیی گەرمسار ئاگر کەوتەوە.
 
ئاگرەکە زۆر بە خێرایی تەشەنەی سەند و گەیشتە چەند کۆمپانیایەکی دیکە کە لە هەندێکیاندا تەقینەوە دروستبوو. 
 
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەکانەوە 22 کەس برینداربوون و دوخی تەندروستی 2 لە بریندارەکان ناجێگیرە.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لیکۆڵینەوە لەو بارەوە دەستی پێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حکومەت دەڵێت، بە چاودێریکردنی بازار هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدەن.

لە 14 ساڵی رابردوودا خوانی خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بچووکتر بووەتەوە

بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێت، لە 14 ساڵی رابردوودا گرانی و رێژەی بەرزی هەڵاوسان، بێکاری، کەمیی مووچە و حەقدەستەکان توانای کڕینی خەڵکیان کەمکردووە، لە کۆی داهاتی خێزان، 32.4٪ی بۆ خوراک، 32.5٪ی بۆ خانوو، 5٪ی بۆ تەندروستی، کەمتر لە 1٪ی بۆ پەروەردە خەرج کراوە. لە مانگێکدا خواردنی برنج بۆ هەر کەسێک لە 3.4 کیلۆگرامەوە دابەزیوە بۆ 2.5 کیلۆ. نان لە 9 کیلۆگرامەوە دابەزیوە بۆ 8 کیلۆ، گۆشتی سوور لە 1.1 کیلۆگرامەوە بۆ یەک کیلۆگرام.