بارینی تەرزە لە ئیلام زیانی بە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی گەیاندووە

23-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام دەڵێت: "ئەو تەرزەیەی رۆژی رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە باری، زیانی بە زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی گەیاندووە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، مەجید بیگلەریان، بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بارینی تەرزە زیانی 6 هەزار و 615 دۆلاری بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە گەیاندووە.
 
مەجید بیگلەریان گوتی، تەرزەکە زیانی زۆری بە گەنم، سەوزە و میوە و گیا بەهارییەکان گەیاندووە. 
 
مەجید بیگلەریان ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی شوباتیش دابەزینی پلەی گەرما زیانی بە 145 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە بەهای سێ هەزار دۆلار گەیاند. 
 
لە 18ـی ئادارەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان لافاو دروستبوو. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە