خامنەیی: پەیوەندی کۆماری ئیسلامی و سعودیە بۆ هەردوو وڵات سوودی دەبێت

17-04-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وەزیری بەرگریی سعودیە کۆبووەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ی نیسانی 2025، عەلی خامنەیی و خالید بن سەلمان کۆبوونەوە و وەزیری بەرگریی سعودیە پەیامی شای وڵاتەکەی بۆ خامنەیی بردووە.
 
لە دیدارەکەدا خامنەیی رایگەیاند: "باوەرمان وایە پەیوەندیی کۆماری ئیسلامی و سعودیە بۆ هەردوو وڵات سوودی دەبێت و ئەو دوو وڵاتە دەتوانن تەواو کەری یەکدی بن".
 
خامنەیی جەختی لەوە کردەوە فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات "دوژمنی هەیە و دەبێت بە سەر ئەو رەفتارە دوژمنکارانەیەدا زاڵبین، ئێمەش بۆ ئەمە ئامادەین".
 
خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر باشترە براکان لە ناوچەکە هاوکاری یەکدی بکەن، ئەوە لەوە باشترە کە پشت بە کەسانی دیکە ببەستن".
 
ساڵی 2016 دوای لە سێدارەدانی نەمر نەمری کەسایەتیی دیاری شیعەکانی سعودیە، خۆپیشاندان لە ئێران دەستیپێکرد. خۆپێشاندەران هێرشیانکردە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و دوای ئەو رووداوەش پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی سعودیە و ئێران وەستان.
 
دوای ئەو ناکۆکییانە رۆژی 5ـی ئەیلوولی 2023، عەلی رەزا عینایەتی وەکو باڵیۆزی نویی ئێران لە ریازی پایتەختی سعودیە و عەبدوڵڵا بن سعود عنزیش لە تارانی پایتەختی ئێران دەستیان بە کارەکانیان کرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە