سوپای پاسداران: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر دامەزراوی ئەتۆمی ئێران وەڵامێکی سەرسووڕهێنەر دەدەینەوە

06-02-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، "ئەمڕۆ ئێمە لە هەموو کاتێک بەهێزترین و ئەگەر هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، وەڵامێکی سەرسووڕهێنەر دەدەینەوە".
 
رۆژی پێنجشەممە، 6ی شوباتی 2025، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کاتی ئامادە بوونی لە رێوڕەسمی رادەستکردنی یەکەمین کەشتیی فڕۆکەهەڵگریی ئێران بە هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، "ئێمە ساڵانێکە بە هەڕەشەکانی دوژمنان بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشنا بووین و بە جیدی وەردەگرین، بەڵام لە هەڕەشەکان گرنگتر ئەوەیە کە چۆن وەڵامیان بدەینەوە، بە کردەوە وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەینەوە کە بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان".
 
سەلامی گوتی، "ئەگەر هەر دەسەڵاتێک بەنیازی پێشێلکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بێت، رووبەڕووی وەڵامێکی تووند و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە. ئێمە پێشتر ئەوەمان بە کردەوە سەلماندووە".

 

یەکێک لە گوتەکانی فەرماندەی گشتیی پاسداران بە گرافیک
 
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران باسی لەوەشکرد کە "هەر کەسێک هەڕەشەمان لێبکات، رووبەڕووی وەڵامێکی تووند و چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە، چونکە ئەمڕۆ ئێمە لە هەموو کاتێک بەهێزترین".
 
مانگی رابردوو، ئێران کۆمەڵێک مانۆڕی سەربازیی لە شوێنە جیاجیاکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، خۆیان بۆ هەموو رووبەڕووبوونەوەیەک ئامادە دەکەن.
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو، پرۆژەیاسایەکیان ئامادە کردووە بۆ زیادکردنی 200%ـی بودجەی سەربازیی وڵاتەکەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا مافی ئەوەی نییە سیاسەتی خۆی بە سەر ئێمەدا بسەپێنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئاداری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند: "ئەوە کۆتایی هات و ئەمریکا ناتوانێت سیاسەتی خۆی بە سەر ئێمەدا بسپێنێت".