حدکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربڕی

01-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - حدکا دەڵێت، هەمیشە باوەڕیان بە رێگەچارەی ئاشتییانە وەکو باشترین بژاردە هەبووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025 حدکا سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "هەمیشە باوەڕمان بە رێگەچارەی ئاشتییانە وەکو باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەبووە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "حیزبی دیموکرات بە چاوی ئەرێنی لەو بابەتە دەڕوانێت و هیوادارە ئەم پرۆسەیە بە باشترین شێوە رەوتی ئاسایی و یاسایی خۆی وەربگرێت، ئەنجامی دڵخوازی هەردوو گەلی کورد و تورکی لە تورکیا لێ بکەوێتەوە."
 
رۆژی 27-02-2025 شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانی راگەیاند.
 
لە پەیامەکەیدا ئۆجەلان رایگەیاند، "لە کەشوهەوای ئێستادا کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروستبووە، ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانی داوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە، بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەو بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆڵا تاڵەبانی میوانی بووڵتەنی کاژێر 14 بوو کە زانا کایانی پێشکێشی دەکات

پۆڵا تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی یەکێتی و پارتیدا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بەمزووانە شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە. گوتیشی، ''پێموایە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت، پێکهێنانی حکومەت ماوەیەکی زۆر ناخایێنێت.''