رووداو دیجیتاڵ
کرێی تاکسی و پاس لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 50٪ زیادکرا.
فەخرەدین مەعسوم زادە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گواستنەوەی سەر بە شارەوانیی ورمێ رایگەیاند، نرخی کرێی تاکسی و پاس لەنێو شاری ورمێ زیادکرا، ئەوەش دوای وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجوومەنی شاری ورمێ و پەسندکردنی لەلایەن قایمقامەوە.
فەخرەدین مەعسوم زادە گوتی، بەپێی بڕیارەکە، کرێی تەکسییە تەلەفۆنییەکانی نێو شار بۆ 75 هەزار تمەن (70 سەنت) زیادکراوە؛ کرێی پاسی گواستنەوەی نێو شاریش بە کارتی ئەلیکترۆنی کراوەتە 53 هەزار تمەن (51 سەنت).
فەخرەدین مەعسوم زادە گوتیشی، ئەو کەسانەی بە پاس هاتووچۆ دەکەن و کارتی ئەلکیترۆنییان نییە، کرێی گواستنەوەیان 70 هەزار تمەن دەبێت.
بەگوتەی بەرپرسەکەی شارەوانیی ورمێ، نرخی کرێی گواستنەوەی تاکسی بۆ زۆربەی گەڕەکە دوورەکانی شارەکە 50٪ زیادکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ