رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای کرماشان خۆی لە ستوونێکی کارەبا دا و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە شەوی رابردوو لە رێگەی نێوان شارەکانی مایەشت و ئیسلام ئاوای رۆژئاوا روویدا. بە گوتەی ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی مانگی سووری پارێزگای کرماشان، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک خۆی لە ستوونێکی کارەبا داوە، رووداوەکە رووی داوە.
لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی رێگەوبان، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلەکە بووە.
ئەفشین یەگانە گوتی، "رێگەکانی پارێزگاکە بەهۆی بارانبارین خلیسک بوون، هەربۆیە پێویستە شۆفێران ئاگادار بن."
بەگوێرەی دوایین ئاماری ئێران، لە سێ ساڵدا 54 هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ