مێرمنداڵێکی نیڤشکان دوو رۆژە لە ورمێ بێسەروشوێنە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

دوو رۆژە مێرمنداڵێکی نیڤشکان لە ناحیەی سلیوانای شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 17-12-2024، هاونیشتمانییەک لە ناحیەی سلیوانای پارێزگای ورمێ بە رووداوی راگەیاند،"مێرمنداڵێکی نیڤشکان دوو رۆژە بێسەروشوێنە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە".
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، مێرمنداڵەکە ناوی ئەیاز کولکی-یە و تەمەنی 15 ساڵە، دوو رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.
 
هاونیشتمانییەکە دەڵێت، ماڵباتەکەی و  دوو تیمی فریا کەوتن لە بەرزاییەکانی سلیوانا بە دوای ئەیازدا دەگەڕێن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
 
حەمید مەحبووبی، بەرێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "گەڕان بە دوای ئەیازدا بەردەوامە و دوو تیمی دیکەش بۆ دۆزینەوەی رەوانەی ناوچەکە دەکەین."
 
سلیوانا ناوچەیەکی شاخاوییە و دەکەوێتە رۆژئاوای شاری ورمێ.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە.

مەزڵووم عەبدی: پابەندین بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا

سێشەممە، 17.12.2024، مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە ئامادەین پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکێش بکەین."